ئه‌مانه نانووسم تاكو شه‌رمه‌زارتان بكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌كانم ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه. چونكه هه‌رچه‌نده ده‌یان هه‌زار ڕابه‌رتان له مه‌سیحدا هه‌بێ، به‌ڵام باوكان زۆر نین. چونكه به‌هۆی ئینجیل له ئیشۆعی مه‌سیحدا بوومه باوكتان. جا تكاتان لێ ده‌كه‌م، لاسایی من بكه‌نه‌وه. بۆیه تیماتیئوسم بۆ ناردن، كه‌وا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست و دڵسۆزمه له په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕێگاكانی منتان له ئیشۆعی مه‌سیحدا بیر ده‌خاته‌وه، وه‌ك له هه‌ر شوێنێك و له هه‌موو وارگه‌یه‌ك فێرده‌كه‌م. هه‌ندێك لووتبه‌رز بوونه وه‌ك بڵێی نایێمه لاتان. به‌ڵام به خواستی په‌روه‌ردگار به په‌له دێمه لاتان، ئه‌وسا نه‌ك قسه‌كانی ئه‌و لووتبه‌رزانه ده‌زانم به‌ڵكو هێزیان. چونكه پاشایه‌تی خودا به قسه نییه، به‌ڵكو به هێزه. چیتان ده‌وێ؟ به دار بێمه لاتان یاخود به خۆشویستن و ڕووحی دڵنه‌رمی؟
یه‌كه‌م قۆرنتێ 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 14:4-21
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان