یەکەم کۆرنسۆس 6:3-11
یەکەم کۆرنسۆس 6:3-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
من چاندم و ئه‌پۆلۆس ئاوی دا، به‌ڵام خودا بوو گه‌شه‌ی پێكرد. ئیتر نه چێنه‌ر شتێكه و نه ئاودێر، به‌ڵكو خودا كه گه‌شه‌ی پێ ده‌كات. چێنه‌ر و ئاودێر یه‌كن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی ماندووبوونی خۆی كرێی خۆی وه‌رده‌گرێت. جا ئێمه له‌گه‌ڵ خودا كار ده‌كه‌ین، ئێوه‌ش كێڵگه‌ی خودا و خانووی خودان. به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێی‌داوم، وه‌ك ئه‌ندازیارێكی دانا بناغه‌م دانا و یه‌كێكی دیكه له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. به‌ڵام با هه‌ریه‌كه ئاگادار بێت چۆن له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. چونكه كه‌س ناتوانێت بناغه‌یه‌كی دیكه دابنێت له پاڵ ئه‌وه‌ی دانراوه، كه ئیشۆعی مه‌سیحه.
یەکەم کۆرنسۆس 6:3-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
من چاندم و ئەپۆلۆس ئاوی دا، بەڵام خودا بوو گەشەی پێ‌کرد. ئیتر نە تۆوچێن گرنگە و نە ئاودێر، بەڵکو تەنها خودا گرنگە کە گەشەی پێ دەکات. تۆوچێن و ئاودێر یەکن، هەریەکە بەگوێرەی ماندووبوونی خۆی کرێی خۆی وەردەگرێت. جا ئێمە هاوکاری خوداین، ئێوەش کێڵگەی خودا و خانووی خودان. بەگوێرەی ئەو نیعمەتەی خودا پێی‌داوم، وەک ئەندازیارێکی دانا بناغەم داڕشت و یەکێکی دیکە لەسەری بنیاد دەنێت. بەڵام با هەریەکە ئاگاداربێت چۆن لەسەری بنیاد دەنێت. کەس ناتوانێت بناغەیەکی دیکە دابنێت لە پاڵ ئەوەی دانراوە، کە عیسای مەسیحە.