من چاندم و ئه‌پۆلۆس ئاوی دا، به‌ڵام خودا بوو گه‌شه‌ی پێكرد. ئیتر نه چێنه‌ر شتێكه و نه ئاودێر، به‌ڵكو خودا كه گه‌شه‌ی پێ ده‌كات. چێنه‌ر و ئاودێر یه‌كن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی ماندووبوونی خۆی كرێی خۆی وه‌رده‌گرێت. جا ئێمه له‌گه‌ڵ خودا كار ده‌كه‌ین، ئێوه‌ش كێڵگه‌ی خودا و خانووی خودان. به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێی‌داوم، وه‌ك ئه‌ندازیارێكی دانا بناغه‌م دانا و یه‌كێكی دیكه له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. به‌ڵام با هه‌ریه‌كه ئاگادار بێت چۆن له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. چونكه كه‌س ناتوانێت بناغه‌یه‌كی دیكه دابنێت له پاڵ ئه‌وه‌ی دانراوه، كه ئیشۆعی مه‌سیحه.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 6:3-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان