یەکەم کۆرنسۆس 1:16-11
یەکەم کۆرنسۆس 1:16-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام له باره‌ی كۆمه‌ك بۆ پارسا‌كان، چۆن وارگه‌كانی گه‌ڵاتیه‌م ڕاسپاردووه، ئێوه‌ش ئاوا بكه‌ن. له سه‌ره‌تای هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك با هه‌ریه‌كه‌تان چه‌ندی له توانادایه بیخاته لایه‌ک، تاكو كۆمه‌كه‌كه ئه‌و كاته نه‌بێت كه ده‌گه‌مه لاتان. كاتێ گه‌یشتمه لاتان، جا ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندكراون به په‌یامه‌وه ده‌یاننێرم تاكو كۆمه‌كه‌كانتان بگه‌یه‌ننه یروشلایم. ئه‌گه‌ر به باشم زانی كه‌وا منیش برۆم، ئه‌وا له‌گه‌ڵ من ده‌ڕۆن. كاتێ له ماقیدۆنیا تێپه‌ڕیم دێمه لاتان چونكه به ماقیدۆنیادا تێده‌په‌ڕم له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌ك له‌لاتان بم، یاخود هه‌موو زستان، تاكو ڕه‌وانه‌م بكه‌ن بۆ هه‌ركوێ بڕۆم. چونكه ئه‌م جاره نامه‌وێت ته‌نها به سه‌رپێیی بتانبینم، به‌ڵكو هیوادارم به خواستی په‌روه‌ردگار ماوه‌یه‌ك له‌لاتان بمێنمه‌وه. به‌ڵام تاكو ڕۆژی په‌نجایه‌مین له ئه‌پیسۆس ده‌مێنمه‌وه، چونكه ده‌رگایه‌كی مه‌زن و كاریگه‌رم بۆ كراوه‌ته‌وه، زۆر به‌رهه‌ڵستاكاریشم هه‌یه. ئه‌گه‌ر تیماتیئوس هات، ئاگاداربن با له‌لاتان به‌بێ ترس بێت، چونكه كاری په‌روه‌ردگار ده‌كات، وه‌ك منیش ده‌یكه‌م. جا كه‌س به سووكی سه‌یری نه‌كات، به‌ڵكو به ئاشتی ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن تاكو بێته‌وه لام، چونكه له‌گه‌ڵ برایان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.
یەکەم کۆرنسۆس 1:16-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام لەبارەی کۆمەک بۆ گەلی پیرۆزی خودا، چۆن کڵێساکانی گەلاتیام ڕاسپاردووە، ئێوەش ئاوا بکەن. لە سەرەتای هەر هەفتەیەک با هەریەکەتان چەندی لە توانادایە بیخاتە لایەک، تاکو کۆمەکەکە ئەو کاتە نەبێت کە دەگەمە لاتان. کاتێک گەیشتمە لاتان، جا ئەوانەی پەسەندکراون بە نامەوە دەیاننێرم تاکو دیارییەکانتان بگەیەننە ئۆرشەلیم. ئەگەر بە باشم زانی کە منیش بچم، ئەوا لەگەڵ من دەچن. کاتێک لە مەکدۆنیا تێپەڕیم دێمە لاتان، چونکە بە مەکدۆنیادا تێدەپەڕم. لەوانەیە ماوەیەک لەلاتان بم، یاخود هەموو زستان، تاکو ڕێگای گەشتم بۆ ئاسان بکەن بۆ هەر شوێنێک کە بۆی دەچم، چونکە ئەم جارە نامەوێت تەنها بە سەرپێیی بتانبینم، بەڵکو هیوادارم ئەگەر عیسای خاوەن شکۆ خواستی لەسەر بێت ماوەیەک لەلاتان بمێنمەوە. بەڵام هەتا ڕۆژی پەنجایەمین لە ئەفەسۆس دەمێنمەوە، چونکە دەرگایەکی پان و بەرینم لێ کراوەتەوە بۆ خزمەتێکی کاریگەر، هەرچەندە دوژمنێکی زۆریشم هەیە. ئەگەر تیمۆساوس هات، ئاگاداربن با لەلاتان بەبێ ترس بێت، چونکە کاری یەزدان دەکات، وەک منیش دەیکەم. با کەس بە سووکی سەیری نەکات، بەڵکو بە ئاشتی بینێرنەوە لام، چونکە من و برایان چاوەڕێی دەکەین.