به‌ڵام له باره‌ی كۆمه‌ك بۆ پارسا‌كان، چۆن وارگه‌كانی گه‌ڵاتیه‌م ڕاسپاردووه، ئێوه‌ش ئاوا بكه‌ن. له سه‌ره‌تای هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك با هه‌ریه‌كه‌تان چه‌ندی له توانادایه بیخاته لایه‌ک، تاكو كۆمه‌كه‌كه ئه‌و كاته نه‌بێت كه ده‌گه‌مه لاتان. كاتێ گه‌یشتمه لاتان، جا ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندكراون به په‌یامه‌وه ده‌یاننێرم تاكو كۆمه‌كه‌كانتان بگه‌یه‌ننه یروشلایم. ئه‌گه‌ر به باشم زانی كه‌وا منیش برۆم، ئه‌وا له‌گه‌ڵ من ده‌ڕۆن. كاتێ له ماقیدۆنیا تێپه‌ڕیم دێمه لاتان چونكه به ماقیدۆنیادا تێده‌په‌ڕم له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌ك له‌لاتان بم، یاخود هه‌موو زستان، تاكو ڕه‌وانه‌م بكه‌ن بۆ هه‌ركوێ بڕۆم. چونكه ئه‌م جاره نامه‌وێت ته‌نها به سه‌رپێیی بتانبینم، به‌ڵكو هیوادارم به خواستی په‌روه‌ردگار ماوه‌یه‌ك له‌لاتان بمێنمه‌وه. به‌ڵام تاكو ڕۆژی په‌نجایه‌مین له ئه‌پیسۆس ده‌مێنمه‌وه، چونكه ده‌رگایه‌كی مه‌زن و كاریگه‌رم بۆ كراوه‌ته‌وه، زۆر به‌رهه‌ڵستاكاریشم هه‌یه. ئه‌گه‌ر تیماتیئوس هات، ئاگاداربن با له‌لاتان به‌بێ ترس بێت، چونكه كاری په‌روه‌ردگار ده‌كات، وه‌ك منیش ده‌یكه‌م. جا كه‌س به سووكی سه‌یری نه‌كات، به‌ڵكو به ئاشتی ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن تاكو بێته‌وه لام، چونكه له‌گه‌ڵ برایان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 1:16-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان