یەکەم کۆرنسۆس 44:15-49
یەکەم کۆرنسۆس 44:15-49 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به له‌شی ئاژه‌ڵی ده‌چێندرێت، به له‌شی ڕووحی هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه. له‌شی ئاژه‌ڵی هه‌یه و له‌شی ڕووحیش هه‌یه. ئاواش نووسراوه: {ئاده‌م مرۆڤی یه‌كه‌مین بووه گیانێكی زیندوو. به‌ڵام دوا ئاده‌م، ڕووحێكی ژیانبه‌خشه} . به‌ڵام ڕووحییه‌كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م نییه، به‌ڵكو له‌شی ئاژه‌ڵیه و ئه‌وه‌ی دواتر ڕووحییه. مرۆڤی یه‌كه‌م له گڵ زه‌وی بوو، مرۆڤی دووه‌م له ئاسمانه‌وه‌یه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له گڵ بوو، ئه‌وانه‌ش له گڵن. ئه‌وه‌ش له ئاسمانه‌وه‌یه، ئاسمانییه‌كان به‌م جۆره ده‌بن. وه‌ك چۆن ئه‌و وێنه‌یه‌مان وه‌رگرتووه كه له گڵ بوو، به هه‌مان شێوه وێنه‌ی ئاسمانی وه‌رده‌گرین.
یەکەم کۆرنسۆس 44:15-49 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە لەشی سروشتی دەچێنرێت، بە لەشی ڕۆحی هەڵدەستێنرێتەوە. ئەگەر لەشی سروشتی هەیە، لەشی ڕۆحیش هەیە. ئاواش نووسراوە: ﴿پیاوی یەکەم، ئادەم بووە گیانێکی زیندوو.﴾ بەڵام دوا ئادەم، ڕۆحێکە ژیان دەبەخشێت. بەڵام ڕۆحییەکە ئەوەی یەکەم نییە، بەڵکو لەشی سروشتییە و ئەوەی دواتر ڕۆحییە. مرۆڤی یەکەم لە خۆڵی زەوی بوو، مرۆڤی دووەم لە ئاسمانەوەیە. ئەوانەی لە خۆڵن، لەو کەسە دەچن کە لە خۆڵەوە هاتووە. ئاسمانییەکانیش لەو کەسە دەچن کە لە ئاسمانەوە هاتووە. وەک چۆن ئەو وێنەیەمان وەرگرتووە کە لە خۆڵ بوو، بە هەمان شێوە وێنەی ئاسمانی وەردەگرین.