لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم کۆرنسۆس 26:14-35

یەکەم کۆرنسۆس 26:14-35 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی خوشک و برایان، ئیتر چی بڵێین؟ کاتێک کۆدەبنەوە هەر یەکێک لە ئێوە زەبوورێک، فێرکردنێک ئاشکراکردنێک، زمانێک یان لێکدانەوەیەکی هەیە. با هەموو شتێک بۆ بنیادنان بێت. ئەگەر کەسانێک بە زمانێک بدوێن، با دوو یان ئەوپەڕی سێ کەس بن و لەدوای یەک بدوێن، کەسێکیش لێکی بداتەوە. بەڵام ئەگەر لێکدەرەوە نەبوو، با لە کڵێسا بێدەنگ بێت، بۆ خۆی و بۆ خودا بدوێت. با دوو یان سێ پێغەمبەر بدوێن، ئەوانی دیکەش وتەکانیان هەڵبسەنگێنن. بەڵام ئەگەر ئاشکراکردنێک بۆ یەکێک لە دانیشتووان هات، با یەکەمیان بێدەنگ بێت، چونکە هەمووتان دەتوانن یەک بە یەک پەیامی خودا ڕابگەیەنن، تاکو هەموو فێربن و هانبدرێن. ڕۆحی پێغەمبەران بۆ پێغەمبەران ملکەچە، چونکە خودا خودای شێواندن نییە، بەڵکو خودای ئاشتییە. هەروەک لە هەموو کڵێساکانی گەلی پیرۆزی خودا، با ژنان لە کڵێساکاندا بێدەنگ بن، چونکە ڕێیان پێنەدراوە بدوێن، بەڵکو وەک تەوراتیش دەفەرموێ با ملکەچ بن. بەڵام ئەگەر ویستیان شتێک فێربن، لە ماڵەوە لە مێردەکانیان بپرسن، چونکە شورەییە بۆ ژن لە کڵێسادا بدوێت.

یەکەم کۆرنسۆس 26:14-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

جا چییه‌ برایان؟ كاتێ كۆده‌بنه‌وه‌ هه‌ر یه‌كێك په‌سنیێكی هه‌یه‌، یان فێركردنێك یان ئاشكراكردنێكی زمانێك یان وه‌رگێڕانێک. با هه‌موو شتێك بۆ بنیادنان بێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ زمانێك بدوێت، با دووان یان ئه‌وپه‌ڕی سێ كه‌س بێت و له‌دوای یه‌ك بدوێن، یه‌كێكیش وه‌ریبگێڕێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕ نه‌بوو، با له‌ وارگه‌ بێده‌نگ بێت، بۆ خۆی و بۆ خودا بدوێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێشبینی ده‌گه‌ن با دوو یان سێ كه‌س بدوێن، ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یامێك بۆ یه‌كێك له‌ دانیشتووان ڕاگه‌یه‌نرا، با یه‌كه‌میان بێده‌نگ بێت. چونكه‌ هه‌مووتان ده‌توانن یه‌ك به‌ یه‌ك پێشبینی بكه‌ن، تاكو هه‌مووان فێربن و هه‌مووان دڵنه‌وایی بكرێن. ڕووحی پێغه‌مبه‌ران بۆ پێغه‌مبه‌ران ملكه‌چه‌، چونكه‌ خودا خودای شێواندن نییه‌، به‌ڵكو خودای ئاشتییه‌. وه‌ك له‌ هه‌موو وارگه‌كانی پارساكانه‌، با ژنه‌كانتان له‌ وارگه‌كاندا بێده‌نگ بن، چونكه‌ ڕێیان پێ نه‌دراوه‌ بدوێن، به‌ڵكو وه‌ك ته‌وراتیش ده‌فه‌رمووێ با ملكه‌چ بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستیان شتێك فێربن، با له‌ ماڵه‌وه‌ له‌ مێرده‌كانیان بپرسن. چونكه‌ شوره‌ییه‌ بۆ ژن له‌ وارگه‌دا بدوێت.