لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گۆرانی گۆرانییەکان 7

7
1ئەی کچە میر،
پێیەکانت لەناو پێڵاو چەندە جوانن!
کەوانی ڕانت وەک خشڵە
دەستکردی دەستی وەستای کارامەیە.
2ناوکت جامێکی خڕە
شەرابی تێکەڵاوی لێ کەم ناکات،
ناوقەدت خەرمانی گەنمە
بە سەوسەن پەرژین کراوە.
3جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن،
وەک جووتێک مامزن.
4گەردنت قوللەیەکی عاجە.
چاوەکانت وەک گۆمن لە حەشبۆن
لەبەردەم دەروازەی بەت ڕەبیم.
لووتت وەک قوللەی لوبنانە
ڕووەو دیمەشق دەڕوانێت.
5سەرت وەک کێوی کارمەلە بەسەرتەوە و
پرچی سەرت ئەرخەوانییە،
پاشا بەندی ئەگریجەکانە.
6چەند جوان و چەند شیرینیت،
ئەی ئەویندارەکەم، من بە تۆ دڵشادم!
7ئەم بەژنەت لە دار خورما دەچێت،
مەمکەکانت لە هێشوو.
8گوتم: «بەسەر دار خورما دەکەوم،
خۆم بە بەرهەمەکەی دەگرم.»
با مەمکەکانت وەک هێشووە ترێ بن،
بۆنی هەناسەت وەک سێو بێت،
9دەمت وەک باشترین جۆری شەراب بێت.
ئەویندار
با شەرابەکە بە ئاسانی بۆ دڵدارەکەم بڕژێت،
بە نەرمی بەسەر لێو و دداندا بڕوات.
10من بۆ دڵدارەکەمم و
ئەو پەرۆشی منە.
11دڵدارەکەم، وەرە با بچینە کێڵگە،
لە گوندەکان شەو بەسەرببەین.
12با بەیانی زوو بگەینە سەر ڕەزەمێوەکان،
ببینین ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە،
پەسیرەکان کراونەتەوە،
هەناریش پشکوتووە؟
لەوێ ئەوینەکەمت پێ دەبەخشم.
13گیائادەمە#7‏:13 بڕوانە پەیدابوون 30‏:14‏-16.‏‏ بۆن بڵاو دەکاتەوە،
لە بەردەرگاکەشمان هەموو میوەیەکی بەتام هەیە،
کۆن و نوێ
کە بۆ تۆم هەڵگرتووە، ئەی دڵدارەکەم.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

گۆرانی گۆرانییەکان 7: KSS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە