لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:88-14

زەبوورەکان 1:88-14 KSS

ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم، شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد. با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت، گوێ بۆ هاوارم شل بکە. گیانم پڕ خراپە بووە و ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە. وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان، وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت. لەناو مردووان وازلێهێنراو، وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو، ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە، ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە. لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم، لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی. تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە، شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن. ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە، قێزم لێ دەکەنەوە. گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە، بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە. ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم، دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە. ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟ یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟ ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت، یان لە لەناوچوون باسی دڵسۆزییەکەت؟ ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت، یان لە خاکی لەبیرچوون ڕاستودروستیت؟ ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم، بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت. ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە، ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ زەبوورەکان 88:1-14 شێوەکاری؟؟؟