لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:88-14

زەبوورەکان 1:88-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم، شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد. با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت، گوێ بۆ هاوارم شل بکە. گیانم پڕ خراپە بووە و ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە. وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان، وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت. لەناو مردووان وازلێهێنراو، وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو، ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە، ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە. لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم، لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی. تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە، شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن. ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە، قێزم لێ دەکەنەوە. گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە، بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە. ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم، دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە. ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟ یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟ ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت، یان لە لەناوچوون باسی دڵسۆزییەکەت؟ ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت، یان لە خاکی لەبیرچوون ڕاستودروستیت؟ ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم، بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت. ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە، ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟

زەبوورەکان 1:88-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ڕزگاریم، شه‌و و ڕۆژ به‌رامبه‌ر به‌ تۆ هاوارم كرد. با نوێژه‌كانم بگاته‌ به‌رده‌مت. گوێ‌ شل بكه‌ بۆ هاوارم، چونكه‌ گیانم له‌ نه‌هامه‌تی تێر بووه‌ و ژیانم له‌ دۆڵی بێبن نزیک بووه‌ته‌وه‌. وه‌ک ئه‌وانه‌ دانراوم كه‌ شۆڕبوونه‌ته‌وه‌ نێو چاڵاو. وه‌ک پیاوێكم لێهاتووه‌ هێزی لێ به‌ربڕابێت. له‌نێو مردووان وازلێهێنراو، وه‌ک كوژراوه‌كانی نێو گۆڕ ڕاكشاو، ئه‌وانه‌ی ئیتر یادیان ناكه‌یته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ده‌ستت لێیان شۆردووه‌. له‌نێو قووڵترین گۆڕ داتناوم. له‌نێو جه‌رگه‌ی تاریكی. له‌ قووڵایی. تووڕه‌ییت به‌سه‌رمه‌وه‌ جێگیر بووه‌، شه‌پۆڵه‌كانت ڕامده‌ماڵن. سیلاه‌. ناسیاوه‌كانمت لێ‌ دوورخستمه‌وه‌. قێزم لێده‌كه‌نه‌وه‌. گیراوم و ده‌ر‌چوونم بۆ نییه‌. به‌هۆی ژێرده‌سته‌یی چاوم كز بووه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م. ده‌ستم له‌ تۆ پان ده‌كه‌مه‌وه‌. ئایا كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ مردووان ده‌كه‌یت؟ یان خێوه‌كان هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌ ستایشت بكه‌ن؟ سیلاه‌. ئایا له‌نێو گۆڕ باسی میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌كرێت. یان له‌ له‌ناوچوون باسی ڕه‌وای تۆ؟ ئایا له‌ تاریكایی كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌ناسرێت. یان له‌ زه‌ویی له‌بیرچوون باشخوازیت؟ به‌ڵام من ئه‌ی په‌روه‌ردگار هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م، به‌یانیان نوێژم به‌ره‌و ڕووت دێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بۆچی گیانم ڕه‌تده‌كه‌یته‌وه‌؟ بۆچی ڕووی خۆتم لێ‌ ده‌شاریته‌وه‌؟