ئەی خودایە، لێت دەپاڕێمەوە، چونکە تۆ بە دەنگمەوە دێیت، گوێ بۆ پاڕانەوەکەم شل بکە و ببیستە. جوانی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربخە، ئەی ئەوەی بە دەستی ڕاستت ئەوانە ڕزگار دەکەیت کە لەبەر دوژمنەکانیان پەنات بۆ دەهێنن. وەک گلێنەی چاوت بمپارێزە، لەژێر سێبەری باڵەکانت بمشارەوە، لەو بەدکارانەی هێرشم دەکەنە سەر، لەو دوژمنە بکوژانەی دەوریان داوم. دڵە بەردینەکانیان داخستووە، بە دەمیش لاف لێدەدەن. شوێن پێم دەکەون، وا دەوریان داوم، چاویان لەوەیە بە زەویم دا بدەن. وەک شێرێکن کە برسی پەلاماردانە، وەک بەچکە شێرێک خۆی لە بۆسە نابێت.
زەبوورەکان 17 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 17
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 6:17-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان