ئەی ئۆرشەلیم، ستایشی یەزدان بکە، ئەی سییۆن، ستایشی خودات بکە. یەزدان شمشیرەی دەروازەکانت بەهێز دەکات، کوڕەکانت لەناو خۆت بەرەکەتدار دەکات. لە سنوورەکانت ئاشتی بەرقەرار دەکات، لە باشترین گەنم تێرت دەکات. فەرمانەکەی بۆ سەر زەوی دەنێرێت، پەیامی ئەو زوو دێتەجێ. بەفر وەک خوری دەبارێنێت، زوقم وەک خۆڵەمێش بڵاو دەکاتەوە. تەرزە وەک نانەڕەق فڕێدەدا. کێ لە ڕووی سەرمای ئەو خۆی ڕادەگرێت؟ پەیامی خۆی دەنێرێت و دەیانتوێنێتەوە. بای خۆی هەڵدەکات و ئاو بەڕێدەکەوێت. پەیامی خۆی بە یاقوب ڕادەگەیەنێت، فەرز و حوکمەکانی بە ئیسرائیل. ئەمەی لەگەڵ هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەکردووە، حوکمەکانی ئەویان نەزانیوە.
زەبوورەکان 147 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 147
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 12:147-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان