لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 123

123
زەبووری 123
گۆرانی گەشتیاران.
1چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی،
تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان.
2بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی،
وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی،
ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە،
بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت.
3لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە!
چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین.
4گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان،
لە سووکایەتی لووتبەرزەکان.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

زەبوورەکان 123: KSS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە