لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:118-14

زەبوورەکان 1:118-14 KSS

ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. با ئیسرائیل بڵێ: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» با بنەماڵەی هارون بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» با ئەوانەی لەخواترسییان لە دڵدایە بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» لە تەنگانەدا هاواری یەزدانم کرد، بە دەنگمەوە هات و ئازادی کردم. یەزدان لەلای منە، ناترسم، مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟ یەزدان لەلای منە، ئەو یارمەتیدەری منە، سەرکەوتووانە تەماشای ئەوانە دەکەم کە ڕقیان لێمە. پەنابردنە بەر یەزدان باشترە لە پشتبەستن بە مرۆڤ. پەنابردنە بەر یەزدان باشترە لە پشتبەستن بە میران. هەموو نەتەوەکان ئابڵوقەیان دام، بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن. ئابڵوقەیان دام و دەوریان گرتم، بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن. وەک کوورە هەنگ تێم ئاڵان، وەک ئاگری دڕکوداڵ کوژانەوە، بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن. توند پاڵیان پێوەنام بۆ ئەوەی بکەوم، بەڵام یەزدان یارمەتی داوم. یەزدان هێز و گۆرانی منە، یەزدان بووەتە ڕزگاریی من.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ زەبوورەکان 118:1-14 شێوەکاری؟؟؟