میخا کورتە باسێک
کورتە باسێک
ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە و داوات لێدەکات کە دادوەری بەجێبهێنیت و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت و بە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.
لە سەدەی هەشتەمی بەر لە زایین میخای نووسەری ئەم پەڕتووکە بە ڕێنمایی خودا هۆشداری دایە هەردوو شانشینی یەهودا و ئیسرائیل. میخا لە شارۆچکەیەکی بچووکی باشووری ئۆرشەلیم دەژیا، بەڵام پەیامەکەی ئاراستەی هەریەک لە ئۆرشەلیم و سامیرە کرد، پایتەختی هەردوو شانشینەکە. باسی ستەم و خراپە و خۆبەزلزانی و گەندەڵی و لەخواترسی ڕووکەش و هەڵخەڵەتێنەری ئەوانی کرد. پێویست بوو ئەو دوو شارە وەک گرنگترین شارەکانی هەردوو شانشینەکە ببنە نموونەی چاکە و ڕاستودروستی، نەک خراپە و هەڵگەڕانەوە و تاوان، لەبەر ئەوە لەبەرچاوی خودای پیرۆز و ڕاستودروست بەرپرس بوون لە خراپەی کردەوەکانیان.
تەوەری ئەم پەڕتووکە چاکەی خودا و داواکاری خودایە کە هەموو خەڵک چاک بن. خودا داوا دەکات دادپەروەری سەروەر بێت و ساکاری و خۆشویستن لەنێوان ئەو خەڵکە هەبێت کە باوەڕیان بە خودا هەیە، لەخواترسییان تەنها ڕووکەش و هەڵخەڵەتێنەر نەبێت. ئەوانەی هەڵدەگەڕێنەوە و ستەمکاری دەکەن و لووتبەرزن خودا سزایان دەدات. هەروەها میخا پێشبینی هاتنی مەسیح دەکات و ئەو شوێنەش دیاری دەکات کە لێی لەدایک دەبێت، کاتێک مۆغەکان لەو منداڵە دەگەڕان کە لەدایک ببوو (مەتا 2:4-6) ڕاوێژکارانی هێرۆدس ئاماژەیان بەو پێشبینییە کرد.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
میخا کورتە باسێک: KSS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.