دووەم سالۆنیکی کورتە باسێک
کورتە باسێک
لە نزیکەی ساڵی (52 ز.)، لەدوای نزیکەی شەش مانگ لە نووسینی نامەی یەکەم، پۆڵس ئەم نامەیەی نووسی. لەدوای گەڕانەوەی سیلا و تیمۆساوس لە گەیاندنی نامەی یەکەم، دیسان لە کۆرنسۆسەوە درێژەی نامەی یەکەمی نووسی. (بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە پێشەکی نامەی یەکەم.)
ئەم نامەیە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر هاتنەوەی مەسیح چڕدەبێتەوە: «دەربارەی هاتنەوەی عیسای مەسیحی گەورەمان و کۆبوونەوەمان لەگەڵیدا، داواتان لێ دەکەین خێرا بیرتان نەهەژێت و نەترسن لەوەی کە دەڵێن ڕۆژی یەزدان هاتووە.» (2:1-2). ناوەڕۆکی نامەکە سێ مەبەستی سەرەکی لەخۆ دەگرێت:
1. هاندانی باوەڕداران لەسەر خۆڕاگرییان لەژێر چەوسانەوە (1:3-12).
2. ڕاستکردنەوەی ئەو بیرە هەڵانەی سەبارەت بە هاتنەوەی مەسیحن (2:1-12).
3. ڕاسپاردنیان بۆ ئەوەی واز لە تەمبەڵی بهێنن و کار بکەن، «ئەوەی حەز نەکات کار بکات، ناخوات.» (3:10). هەروەها بڕوانە (3:13–3:15).
دیاریکراوەکانی ئێستا:
دووەم سالۆنیکی کورتە باسێک: KSS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.