دووەم یۆحەنا کورتە باسێک
کورتە باسێک
یۆحەنای قوتابی و نێردراو لە دەوروبەری ساڵی (90 ز.) کە نزیکە لە هەمان کاتی نووسینی نامەی یەکەمی، لە ئەفەسۆسەوە ئەم نامەیە بۆ کڵێسایەک دەنووسێت، کە وەک خانمێک ناوزەندی دەکات.
لە سەدەی یەکەم و دووەمی زایینیدا مزگێنیدەران و مامۆستایانی گەڕۆک لە شار و وڵاتان دەگەڕان مژدەی مەسیحیان ڕادەگەیاند. لەناو باوەڕداران ببووە نەریت کە لە ماڵەکانیان پێشوازییان لێ بکەن و یارمەتی ماددییان بدەن. لەو کاتەدا کەسانێکی مشەخۆر ئەو هەلەیان قۆزتبووەوە، وەک مامۆستا خۆیان دەناساند کە زانیارییەکی فراوانیشیان هەبوو و فێرکردنی هەڵەیان بڵاو دەکردەوە. ئەم نامەیە لە پێناوی ئەوەدا نووسراوە کە باوەڕداران بتوانن ئەم جۆرە مامۆستا درۆزنانە بناسنەوە و جیایان بکەنەوە. یۆحەنا سەبارەت بە فێرکردنە ڕاستەقینەکە فەرمان بە باوەڕداران دەکات: «ئەگەر یەکێک هاتە لاتان و ئەو فێرکردنەی نەهێنا، لە ماڵەکەتان پێشوازی لێ مەکەن و سڵاوی لێ مەکەن.» (1:10).
مەبەستی گشتی لەم نامەیە ئەوەیە کە باوەڕداران بە ڕێگای ڕاستی هەڵسوکەوت بکەن، وەک دەڵێ: «زۆر دڵخۆش بووم کە بینیم هەندێک لە منداڵەکانت بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن، وەک باوک ڕایسپاردین.» (1:4).
دیاریکراوەکانی ئێستا:
دووەم یۆحەنا کورتە باسێک: KSS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.