دووەم پوختەی مێژوو کورتە باسێک
کورتە باسێک
گەڕاندنەوەی گەلی خودا لە ڕاپێچکراوی، سەرهەڵدانی پاشا و نۆژەنکردنەوەی پەرستگا، ئینجا خودا بەرەکەتی خۆی بەسەردا ڕشتن.
پەڕتووکی دووەم پوختەی مێژوو تەواوکەری باسی شانشینی یەهودایە کە لە یەکەم پوختەی مێژوودا باسکراوە. بە وردەکارییەوە شکۆی سلێمان دەردەخات بە تایبەت کاتێک تیشک دەخاتە سەر گەورەیی پەرستگا و شکۆیەکەی، لەبەر ئەوەی ڕوانگەی کاهینیێتی زاڵە لە نووسینەوەی ئەم پەڕتووکە. بەشەکانی دیکە سەبارەت بە فەرمانڕەوایەتی پاشاکانی دیکەی یەهودایە لەگەڵ تیشک خستنە سەر کاروبارەکانی گەل و لایەنی ئایینی گەل.
ئەم پەڕتووکە لە ڕوانگەیەکی ئایینییەوە باسی مێژووی شانشینی یەهودا دەکات. باسی پاشا خراپ و باشەکانی کردووە بۆ ئەوەی دەربکەوێت کێ هۆکاری گەشەسەندنی گەل بووە و کێ بەرپرسیار بووە لە کەوتنی گەل. پیاوانی ئایینی لەگەڵ پاشاکان لە گوناه تێوەگلان و گوناهەکانی گەلیشیان زیاد کرد کە بووە هۆکاری کەوتن و وێران بوونیان، چونکە خودا ڕێی بە دوژمنەکانیان دا بنەبڕیان بکەن و بۆ چەندین سەردەم ببنە پەند، چونکە خودا ڕێ بە گوناه نادات.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
دووەم پوختەی مێژوو کورتە باسێک: KSS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.