له‌به‌ر ئه‌مه تۆم له قرێتێ به‌جێهێشت، تاكو ئه‌و شتانه‌ی ماونه‌ته‌وه ڕێكیان بخه‌یت و له هه‌موو شارێک پیران دابنێیت، وه‌ک ڕامسپاردوویت، ئه‌گه‌ر یه‌كێک گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت، مێردی یه‌ک ژن بێت، منداڵه‌كانی باوه‌ڕداربن و كه‌س له‌سه‌ر به‌ڕه‌ڵایی و یاخیبوون سكاڵایان لێ نه‌كات. چونكه پێویسته چاو‌دێر گله‌یی له‌سه‌ر نه‌بێت وه‌ک سه‌ركاری خودا، خۆسه‌پێن و تووڕه و سه‌رخۆش و شه‌ڕفرۆش نه‌بێت، چڵێسیی قازانجكردنی به‌د نه‌بێت، به‌ڵكو میواندار بێت، خێرخواز بێت، ژیر بێت، خوداناس و پارسا و خۆڕاگر بێت. ده‌ست به وشه‌ی متمانه بگرێ كه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاریه، تاكو بتوانێت به فێركردنێكی دروست ئامۆژگاری بكات، سه‌رزه‌نشتی به‌رهه‌ڵستكاران بكات. چونكه یاخیبوو زۆرن، فێڵبازن و قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی بۆ خروسه‌بڕاوان. كه ده‌بێت ده‌میان دابخرێت، چونكه ته‌واوی خێزانه‌كان به فێركردنێک تێكده‌ده‌ن كه ناشێت، له‌پێناوی قازانجكردنی به‌د. یه‌كێكیان كه پێغه‌مبه‌رێكی خۆیانه، وتی: “قرێتێییه‌كان هه‌رده‌م درۆزنن، دڕه‌نده‌ی به‌دكارن، نه‌وسن و ته‌مبه‌ڵن”. ئه‌م گه‌واهییه ڕاسته. بۆیه به توندی سه‌رزه‌نشتیان بكه، تاكو له باوه‌ڕدا دروست بن، گوێ نه‌ده‌ن به ئه‌فسانه‌ی جوو و ڕاسپارده‌ی ئه‌وانه‌ی له ڕه‌وا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه. بۆ بێگه‌رده‌كان هه‌موو شتێک بێگه‌رده، به‌ڵام بۆ گڵاو و بێباوه‌ڕان هیچ شتێک بێگه‌رد نییه، به‌ڵكو هزر و ویژدانیشیان گڵاو بووه. ده‌ڵێن كه‌وا خودا ده‌ناسن، به‌ڵام به كرده‌وه‌یان نكۆڵیی لێده‌كه‌ن، ئه‌وانه قێزه‌وه‌نن، گوێڕایه‌ڵ نین، به‌كه‌ڵكی هیچ چاكه‌كارییه‌ک نایه‌ن.
تتوس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە تتوس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: تتوس 5:1-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان