لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 20:9-33

ڕۆما 20:9-33 PNTZS

به‌ڵكو ئه‌ی مرۆڤ تۆ كێیت وه‌ڵامی خودا ده‌ده‌یته‌وه‌؟ ئایا دروستكراو به‌ دروستكاری ده‌ڵێ: “بۆچی وا دروستت كردم؟” ئایا گۆزه‌وان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوڕدا نییه؟‌ له‌ هه‌مان قوڕ ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان و یه‌كێكی دیكه‌ش ئاسایی دروست بكات؟ به‌ڵام چییه‌ ئه‌گه‌ر خودا كه‌ ده‌یه‌وێت تووڕه‌یی ده‌ربخات و توانای خۆی ئاشكرا بكات، به‌ پشوودرێژی زۆره‌وه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و ده‌فرانه‌ی تووڕه‌یی گرت كه‌ بۆ له‌ناوبردن ئاماده‌ كراون؟ تاكو ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فرانه‌ی به‌زه‌یی ئاشكرا بكات كه‌ پێشتر بۆ شكۆمه‌ندی ئاماده‌ی كردوون؟ له‌نێو ئه‌واندا ئێمه‌شی بانگكردووه‌، نه‌ک ته‌نها له‌ جوو، به‌ڵكو له‌ نه‌ته‌وه‌كانیش. وه‌ک له‌ هۆشه‌عدا ده‌فه‌رمووێ: {ئه‌وه‌ی گه‌لی من نییه‌ ناوی ده‌نێم گه‌لی خۆم وئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست نییه‌ به‌ خۆشه‌ویست. وه‌ له‌و شوێنه‌ی به‌وانیان فه‌رموو ئێوه‌ گه‌لی من نین، له‌وێدا به‌ ڕۆڵه‌كانی خودای زیندوو ناوده‌برێن} . ئێشه‌عیاش ده‌رباره‌ی ئیسڕائیل هاوار ده‌كات: {ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل به‌قه‌د لمی ده‌ریا بێت، ته‌نها پاشماوه‌یان ڕزگاری ده‌بێت. چونكه‌ په‌روه‌ردگار به‌ خێرایی و كۆتاییبڕ خۆی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌هێنێت} . وه‌ک ئێشه‌عیا پێشتر وتوویه‌تی: {ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری سوپاسالار نه‌وه‌ی بۆ نه‌هێشتباینه‌وه‌، وه‌ک سه‌دوممان لێ ده‌هات و له‌ عامووڕه‌ ده‌چووین} . كه‌واته‌ چی بڵێین؟ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی بۆ بێتاوانبوون كۆششیان نه‌كرد، بێتاوانبوونیان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌و بێتاوانبوونه‌ی كه‌ به‌ باوه‌ڕه‌. به‌ڵام ئیسڕائیل به‌ ته‌ورات كۆششیان كرد بۆ بێتاوانبوون، به‌و ته‌وراته‌ پێی نه‌گه‌یشتن! بۆچی؟ چونكه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ به‌ باوه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو وه‌ک به‌ كردار بێت. ئیتر به‌ به‌ردی كۆسپ ساتمه‌یان كرد، وه‌ک نووسراوه‌: {ئه‌وه‌تا له‌ سهیۆن به‌ردی ساتمه‌كردن و تاشه‌به‌ردی پێ هه‌ڵكه‌وتن داده‌نێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت شه‌رمه‌زار نابێت} .

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان