به‌ڵام ئێوه، ئه‌گه‌ر ڕووحی خودا له‌نێوتاندا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا له جه‌سته‌دا نین، به‌ڵكو له ڕووحدان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ڕووحی مه‌سیحی نه‌بێت، ئه‌وا هی مه‌سیح نییه. ئه‌گه‌ر مه‌سیح له ئێوه‌دا بێت، ئه‌وا له‌ش به‌هۆی گوناه مردووه، به‌ڵام ڕووح به‌هۆی بێتاوانی زیندووه. ئه‌گه‌ر ڕووحی ئه‌وه‌ی ئیشۆعی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه به ڕووحی خۆی كه له ئێوه‌دا نیشته‌جێیه له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه. كه‌واته برایان، ئێمه قه‌رزارین به‌ڵام هی جه‌سته نا، تاكو به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین. چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕووح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ڕووحی خودا ده‌هاژوورێن، ئه‌وانه ڕۆڵه‌ی خودان. چونكه ڕووحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه بۆ ترس، به‌ڵكو ڕووحی ڕۆڵه‌یێتیتان وه‌رگرتووه، كه به‌هۆیه‌وه هاوار ده‌كه‌ین: “بابه! باوكه!” ڕووح خۆی گه‌واهیی بۆ ڕووحمان ده‌دات كه ئێمه ڕۆڵه‌ی خوداین. ئه‌گه‌ر ڕۆڵه بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مه‌سیح، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازار بچێژین، بۆ ئه‌وه‌ی تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌و شكۆدار بین. پێم وایه ئازاره‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ شكۆی داهاتوو كه تیاماندا ئاشكرا ده‌كرێت به‌راورد ناكرێت. چونكه ئافریده چاوه‌ڕێ ده‌كات ڕۆڵه‌كانی خودا ئاشكرا بكرێن. چونكه ئافریده بۆ وه‌ڕسبوون ملكه‌چ كرا، نه‌ک به ئاره‌زوو، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ملكه‌چی كرد، به هیوای ئه‌وه‌ی ئافریده له كۆیلایه‌تی گه‌نده‌ڵی ئازاد بكرێت به‌ره‌و سه‌ربه‌ستیی شكۆمه‌ندی ڕۆڵه‌كانی خودا. ده‌زانین هه‌موو ئافریده تا ئێستا به‌یه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت و ژانیگرتووه. نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه نۆبه‌ره‌ی ڕووحمان هه‌یه، خۆشمان له ناخماندا ده‌ناڵێنین كه به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ڕۆڵه‌یێتین، به قوربانیدانی جه‌سته‌مان. چونكه به هیواوه ڕزگارمان بوو. به‌ڵام هیوای بینراو هیوا نییه. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌یبینی هیوای چی پێ ده‌خوازیت؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیوای شتێک بخوازین كه بینراو نییه، ئه‌وا به دانبه‌خۆداگرتنه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین. به هه‌مان شێوه ڕووح له لاوازییه‌كانماندا یارمه‌تیمان ده‌دات. چونكه نازانین پێویسته له‌پێناوی چی نوێژ بكه‌ین، به‌ڵام ڕووح خۆی به ناڵه‌وه داكۆكیمان لێده‌كات به شێوه‌یه‌ک كه باس ناكرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵ ده‌پشكنێت، ده‌زانێت بایه‌خی ڕووح چییه، چونكه به‌گوێره‌ی خواستی خودا داكۆكی له پارسا‌كان ده‌كات. ئێمه ده‌زانین كه هه‌موو شته‌كان بێگه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی خودایان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگ‌كراون.
ڕۆما 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 9:8-28
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان