جا ئه‌وانه‌ی له جه‌سته‌دان ناتوانن خودا ڕازی بكه‌ن. به‌ڵام ئێوه، ئه‌گه‌ر ڕووحی خودا له‌نێوتاندا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا له جه‌سته‌دا نین، به‌ڵكو له ڕووحدان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ڕووحی مه‌سیحی نه‌بێت، ئه‌وا هی مه‌سیح نییه. ئه‌گه‌ر مه‌سیح له ئێوه‌دا بێت، ئه‌وا له‌ش به‌هۆی گوناه مردووه، به‌ڵام ڕووح به‌هۆی بێتاوانی زیندووه. ئه‌گه‌ر ڕووحی ئه‌وه‌ی ئیشۆعی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه به ڕووحی خۆی كه له ئێوه‌دا نیشته‌جێیه له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه. كه‌واته برایان، ئێمه قه‌رزارین به‌ڵام هی جه‌سته نا، تاكو به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین. چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌گوێره‌ی جه‌سته بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ڕووح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ڕووحی خودا ده‌هاژوورێن، ئه‌وانه ڕۆڵه‌ی خودان. چونكه ڕووحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه بۆ ترس، به‌ڵكو ڕووحی ڕۆڵه‌یێتیتان وه‌رگرتووه، كه به‌هۆیه‌وه هاوار ده‌كه‌ین: “بابه! باوكه!” ڕووح خۆی گه‌واهیی بۆ ڕووحمان ده‌دات كه ئێمه ڕۆڵه‌ی خوداین.
ڕۆما 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 8:8-16
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان