ئێمه ده‌زانین كه هه‌موو شته‌كان بێگه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ چاكه‌ی ئه‌وانه‌ی خودایان خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی ئه‌و بانگ‌كراون. چونكه ئه‌وانه‌ی پێشتر ناسیبوونی، پێشتر دیاری كردن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک وێنه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌ویان لێ بێت، تاكو له‌نێو برایانی زۆردا ئه‌و ببێته نۆبه‌ره. ئه‌وانه‌ی پێشتر دیاری كردن بانگیشی كردن، ئه‌وانه‌ی بانگی كردن بێتاوانیشی كردن، ئه‌وانه‌ی بێتاوانی كردن شكۆداریشی كردن. ئیتر چی به‌مه بڵێین؟ ئه‌گه‌ر خودا له‌گه‌ڵمان بێت كێ دژمانه؟ ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی به ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نه‌هاته‌وه، به‌ڵكو له پێناوی هه‌موومان به‌ختی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شتێكمان پێ نابه‌خشێت؟ كێ سكاڵا له بژارده‌كانی خودا ده‌كات؟ خودایه ئه‌وه‌ی بێ‌تاوان ده‌كات. كێیه تاوانبار ده‌كات؟ مه‌سیحه كه‌وا مرد، به‌ڵكو هه‌ستاشه‌وه، هه‌ر ئه‌ویش له‌لای ڕاستی خودایه و داكۆكیمان لێده‌كات. كێ له خۆشویستنی مه‌سیح جیامان ده‌كاته‌وه؟ توندی یان ته‌نگانه یان چه‌وسانه‌وه یان برسیێتی یان ڕووتی یان مه‌ترسی یاخود شمشێر؟ وه‌ک نووسراوه: {له پێناوی تۆ به درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه، وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین} . به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه‌دا سه‌ركه‌وتنمان مه‌زن ده‌بێت به‌وه‌ی خۆشی‌ویستووین. چونكه دڵنیام نه مه‌رگ و نه ژیان، نه فریشته‌كان و نه سه‌رۆكه‌كان و نه هێزه‌كان، نه شته‌كانی ئێستا و نه شته‌كانی داهاتوو نه به‌رزی و نه قووڵی، نه ئافریده‌ی دیكه، ناتوانێت له خۆشویستنی خودا جیامان بكاته‌وه ئه‌وه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمانه.
ڕۆما 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 28:8-39
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان