لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 1:8-16

ڕۆما 1:8-16 PNTZS

كه‌واته‌ ئێستا تاوانباركردن بۆ ئه‌وانه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وانه‌ی به‌پێی جه‌سته‌ ڕه‌فتار ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێی ڕووح چونكه‌ یاسای ڕووحی ژیان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا، له‌ یاسای گوناه‌ و مه‌رگ ئازادی كردم. چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانای ته‌وراتدا نه‌بوو، له‌وه‌ی به‌ جه‌سته‌ لاواز بوو، خودا به‌ ناردنی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شێوه‌ی جه‌سته‌ی گوناهبار و له‌پێناوی گوناه‌. له‌ جه‌سته‌دا گوناهی تاوانبار كرد، تاكو حوكمی ته‌ورات له‌ ئێمه‌دا بێته‌ دی، كه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ڕه‌فتار ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی ڕووح. چونكه‌ ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ن بایه‌خ به‌ كاروباری جه‌سته‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی ڕووحن، بایه‌خ به‌ كاروباری ڕووح ده‌ده‌ن. چونكه‌ بایه‌خی جه‌سته‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام بایه‌خی ڕووح ژیان و ئاشتییه‌. بایه‌خی جه‌سته‌ دوژمنایه‌تیی خودایه‌، چونكه‌ ملكه‌چی ته‌وراتی خودا نابێت، چونكه‌ ناتوانێت. جا ئه‌وانه‌ی له‌ جه‌سته‌دان ناتوانن خودا ڕازی بكه‌ن. به‌ڵام ئێوه‌، ئه‌گه‌ر ڕووحی خودا له‌نێوتاندا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا له‌ جه‌سته‌دا نین، به‌ڵكو له‌ ڕووحدان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ڕووحی مه‌سیحی نه‌بێت، ئه‌وا هی مه‌سیح نییه‌. ئه‌گه‌ر مه‌سیح له‌ ئێوه‌دا بێت، ئه‌وا له‌ش به‌هۆی گوناه‌ مردووه‌، به‌ڵام ڕووح به‌هۆی بێتاوانی زیندووه‌. ئه‌گه‌ر ڕووحی ئه‌وه‌ی ئیشۆعی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌ له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌ به‌ ڕووحی خۆی كه‌ له‌ ئێوه‌دا نیشته‌جێیه‌ له‌شی مردووشتان زیندوو ده‌كاته‌وه‌. كه‌واته‌ برایان، ئێمه‌ قه‌رزارین به‌ڵام هی جه‌سته‌ نا، تاكو به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ بژین. چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ بژین ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وا ده‌ژین. چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ ڕووحی خودا ده‌هاژوورێن، ئه‌وانه‌ ڕۆڵه‌ی خودان. چونكه‌ ڕووحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه‌ بۆ ترس، به‌ڵكو ڕووحی ڕۆڵه‌یێتیتان وه‌رگرتووه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هاوار ده‌كه‌ین: “بابه‌! باوكه‌!” ڕووح خۆی گه‌واهیی بۆ ڕووحمان ده‌دات كه‌ ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی خوداین.