ڕۆما 11:6-14
ڕۆما 11:6-14 PNTZS
ئێوه‌ش سه‌باره‌ت به گوناه خۆتان به مردوو دابنێن، به‌ڵام بۆ خودا زیندوو بن له ئیشۆعی مه‌سیحدا. كه‌واته مه‌هێڵن گوناه حوكمڕانیی له‌شی له‌ناوچووتان بكات، تاكو گوێڕایه‌ڵی ئاره‌زووه‌كانی بن. ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری ناڕه‌وایی بۆ گوناه پێشكه‌ش مه‌كه‌ن، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، وه‌ک زیندووی نێو مردووان و ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری خوداناسی بۆ خودا. جا گوناه به‌سه‌رتانه‌وه سالار نابێت، چونكه له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین، به‌ڵكو له ژێر سایه‌ی به‌خشش.





