ئیتر چۆن له یه‌كێک ده‌پاڕێنه‌وه كه باوه‌ڕیان پێی نه‌هێنابێت؟ چۆن باوه‌ڕ به یه‌كێک ده‌هێنن ئه‌گه‌ر نه‌یانبیستبێت؟ چۆنیش بێ بانگه‌وازده‌ر ده‌بیستن؟ هه‌روه‌ها چۆن بانگه‌واز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌نێردرابن؟ وه‌ک نووسراوه: {چه‌ند جوانه پێیه‌كانی موژده‌ده‌رانی ئاشتی، موژده‌ده‌رانی چاكه!} به‌ڵام هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل گوێڕایه‌ڵی ئینجیل نه‌بوون، چونكه ئێشه‌عیا ده‌ڵێت: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ بڕوای به په‌یامه‌كه‌مان كرد؟} كه‌واته باوه‌ڕ به بیستنه، بیستنیش به وشه‌ی مه‌سیحه. به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا گوێیان لێ نه‌بوو؟ به‌ڵێ! {ده‌نگیان به هه‌موو زه‌وی گه‌یشت و وته‌كانیان به‌وپه‌ڕی جیهان} . به‌ڵام ده‌ڵێم: ئایا ئیسڕائیل نه‌یزانی؟ یه‌كه‌مجار مووشێ ده‌ڵێت: {من ئیره‌ییتان هه‌ڵده‌ستێنم به‌وانه‌ی نه‌ته‌وه نین، به نه‌ته‌وه‌یه‌كی گێل توڕه‌تان ده‌كه‌م} . ئینجا ئێشه‌عیا بوێرانه ده‌ڵێت: {دۆزرامه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌دوامدا نه‌گه‌ڕان، ده‌ركه‌وتم بۆ ئه‌وانه‌ی پرسی منیان نه‌كرد} . به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئیسڕائیل ده‌ڵێت: {به درێژایی ڕۆژ ده‌ستم بۆ گه‌لێكی یاخی و به‌رهه‌ڵستكار ڕاگرت} .
ڕۆما 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 14:10-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان