لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

بینین 12:17-18

بینین 12:17-18 PNTZS

ئه‌و ده‌ قۆچه‌ی بینیت ده‌ پاشان، هێشتا پاشایه‌تییان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی یه‌ک كاژێر له‌گه‌ڵ دڕنده‌كه‌ وه‌كو پاشا ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن. ئه‌وانه‌ یه‌ک مه‌به‌ستیان هه‌یه‌، هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ده‌نه‌ دڕنده‌كه‌. ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ ده‌جه‌نگێن، كاوڕه‌كه‌ ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگارانه‌ و پاشای پاشایانه‌، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و بژارده‌ و باوه‌ڕدارن”. ئینجا پێی وتم: “ئه‌و ئاوانه‌ی بینیت، كه‌ داوێنپیسه‌كه‌ له‌وێ دانیشتووه‌، گه‌ل و خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌ و زمانن. ده‌ قۆچه‌كه‌ و دڕنده‌كه‌ی كه‌وا بینیت، ئه‌وانه‌ ڕق له‌ داوێنپیسه‌كه‌ هه‌ڵده‌گرن، وێران و ڕووتی ده‌كه‌نه‌وه‌، گۆشته‌كه‌ی ده‌خۆن و به‌ ئاگر ده‌یسووتێنن. چونكه‌ خودا خستووه‌ته‌ دڵیان به‌ مه‌به‌ستی بكه‌ن و ڕێک بكه‌ون، ده‌سه‌ڵاتیان بده‌نه‌ دڕنده‌كه‌، تاكو وشه‌كانی خودا بێته‌ دی. ئه‌و ژنه‌ی بینیشت، ئه‌و شاره‌ مه‌زنه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پاشاكانی زه‌ویدا هه‌یه‌”.