فریشته‌ی شه‌شه‌م جامه‌كه‌ی ڕژانده سه‌ر ڕووباری گه‌وره، پڕات، له ئه‌نجامدا ئاوه‌كه‌ی وشكی كرد، تاكو ڕێگای پاشاكانی خۆرهه‌ڵات خۆش بكات. ئینجا سێ ڕووحی گڵاوی وه‌ک بۆقم بینی، له ده‌می ئه‌ژدیهاكه و ده‌می دڕنده‌كه و ده‌می پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كه ده‌هاتن. چونكه ڕووحی شه‌یتانین په‌رجو ده‌كه‌ن، ده‌چنه لای پاشاكانی هه‌موو جیهان، تاكو بۆ جه‌نگ كۆیان بكه‌نه‌وه له‌و ڕۆژه مه‌زنه‌ی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک. “ئه‌وه‌تا وه‌ک دزێک دێم! به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بێ‌دار ده‌بێت و پۆشاكه‌كانی ده‌پارێزێت، نه‌وه‌ک ئابڕووی ببینرێت و به ڕووتی ڕێ بكات”. ئیتر له شوێنێكدا كۆی كردنه‌وه به عیبری پێی ده‌ووترێ “هه‌رمه‌گدون”. فریشته‌ی حه‌وته‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژانده سه‌ر هه‌وا، ده‌نگێكی مه‌زن له په‌رستگاكه و له ته‌خته‌كه‌وه هات، وتی: “هاته دی!” پاشان ده‌نگه‌ده‌نگ و بروسک هه‌وره‌تریشقه په‌یدابوو. بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ته‌ی خه‌ڵک له‌سه‌ر زه‌وین شتی وا ڕووی نه‌داوه، بوومه‌له‌رزه‌كه زۆر مه‌زن بوو. شاره مه‌زنه‌كه بووه سێ به‌ش، شاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌وتن. خودا‌ش باڤلی مه‌زن به‌بیرهاته‌وه تاكو جامی مه‌یی تووڕه‌یی خۆی پێی بدات. هه‌موو دوورگه‌كان هه‌ڵاتن و چیاكان نه‌مان. ته‌رزه‌یه‌كی مه‌زن كه قورساییه‌كه‌ی یه‌ک تالنت ده‌بوو له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا باری. له‌تاو لێدانی ته‌رزه‌كه كفریان به خودا كرد، چونكه لێدانه‌كه‌ی زۆر مه‌زن بوو.
بینین 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 12:16-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان