نیشانه‌یه‌كی مه‌زنیش له ئاسماندا ده‌ركه‌وت: ژنێک خۆری پۆشیبوو، مانگ له ژێر پێیدا و تاجێكی دوازده هه‌ساره‌یی له‌سه‌ر سه‌ری بوو، سكی هه‌بوو، ئازاری هه‌بوو و له ژانی منداڵبوون هاواری ده‌كرد. نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ش له ئاسماندا ده‌ركه‌وت: ئه‌ژدیهایه‌كی مه‌زنی سوور، حه‌وت سه‌ر و ده قۆچی هه‌بوو، حه‌وت تاج له‌سه‌ر سهرهكان بوو. كلكیشی سێیه‌كی ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی ڕ‌اكێشا و فڕێیدانه سه‌ر زه‌وی، ئه‌ژدیهاكه له‌به‌رده‌م ژنه‌كه كه منداڵی ده‌بوو وه‌ستابوو، تاكو كه منداڵه‌كه بوو بیخوات. ئیتر منداڵێكی نێرینه‌ی بوو، ئه‌وه‌ی له داهاتوو به گۆچانێكی ئاسنین شوانایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات. به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی بۆ لای خودا و ته‌خته‌كه‌ی ڕفێندرا. ژنه‌كه‌ش به‌ره‌و چۆڵه‌وانی هه‌ڵات، له‌وێدا شوێنێكی هه‌یه له‌لایه‌ن خوداوه ئاماده كراوه، تاكو له‌وێ هه‌زار و دوو سه‌د و شه‌ست ڕۆژ به‌خێو بكرێت.
بینین 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە بینین 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: بینین 1:12-6
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان