لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 93

93
1 په‌روه‌ردگار حوكمڕانی ده‌كات. شكۆ ده‌پۆشێت، په‌روه‌ردگار توانا ده‌پۆشێت و له‌خۆیی به‌ستووه‌. هه‌روه‌ها جیهان جێگیره‌ و ناهه‌ژێت.
2 له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ ته‌ختت جێگیره‌. تۆ له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ هه‌یت.
3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕووباره‌كان به‌رزیان كرده‌وه‌، ڕووباره‌‌كان ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه‌. ڕووباره‌‌كان شه‌پۆله‌كانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.
4 له‌ ده‌نگی ئاوی زۆر، له‌ توانای شه‌پۆڵه‌كانی ده‌ریا، په‌روه‌ردگار له‌ به‌رزایی توانادارتره‌.
5 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گه‌واهییه‌كانت زۆر جێگیرن. پارسایی له‌ ماڵی تۆ ده‌وه‌شێته‌وه‌ به‌ درێژایی ڕۆژگار.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 93: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە