چونكه هه‌موو ڕۆژگارمان به ڕقی تۆ به‌سه‌رچوو. ساڵانی ته‌مه‌نمان وه‌ک هه‌ناسه‌یه‌ک به‌سه‌ر برد. ساڵانی ته‌مه‌نمان حه‌فتا ساڵه یان هه‌شتا ساڵ ئه‌گه‌ر به هێزه‌وه بێت، ئه‌وه‌ی مایه‌ی شانازیش بێت ڕه‌نج و نه‌هامه‌تیه. چونكه به په‌له ده‌ڕه‌وێته‌وه و ئێمه باڵده‌گرێن. كێ هێزی تووڕه‌یی تۆ ده‌زانێت؟ چونكه تووڕه‌یی تۆ ترسێكی زۆر ده‌هێنێ. ئیتر فێرمان بكه ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئه‌وه‌ی دڵێكی پڕ داناییمان هه‌بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بگه‌ڕێوه. تا كه‌ی؟ له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانت میهره‌بان به. سه‌رله‌به‌یانی له میهره‌بانیه‌كه‌ت تێرمان بكه. تا هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان دڵشاد و شادمان بین. دڵشادمان بكه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی تووشی ناخۆشیت كردین، ئه‌و ساڵانه‌ی كه خراپه‌مان بینی. كرده‌وه مه‌زنه‌كانت بۆ به‌نده‌كانت ده‌ربخه. شكۆمه‌ندیت به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانیان. با نیعمه‌تی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندمان به‌سه‌رمانه‌وه بێت، كرده‌وه‌كانی ده‌ستمان بۆ بچه‌سپێنه، كرده‌وه‌كانی ده‌ستمان بچه‌سپێنه.
په‌سنییه‌كان 90 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 90
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 9:90-17
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان