تاهه‌تایه گۆرانی به‌سه‌ر میهره‌بانیی په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم. نه‌وه دوای نه‌وه به ده‌مم ڕه‌وات ڕاده‌گه‌یه‌نم. هه‌روه‌ک وتم: “تاهه‌تایه میهره‌بانی بنیاد ده‌نرێت. له‌نێو ئاسمانان ڕه‌وات جێگیر ده‌بێت”. فه‌رمووت: “په‌یمانم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی خۆم به‌ستووه. سوێندم بۆ داویدی به‌نده‌م خواردووه: تاهه‌تایه وه‌چه‌ت ده‌چه‌سپێنم. نه‌وه دوای نه‌وه ته‌ختت بنیاد ده‌نێم”. سیلاه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئاسمانان ستایشی كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌نێو كۆمه‌ڵی پارسایانیش ڕه‌واكه‌ت. چونكه كێ له ئاسمان دا هاوتای په‌روه‌ردگاره. كام له ڕۆڵه‌كانی په‌روه‌ردگار له خودا ده‌كات؟ خوداوه‌ندێكی زۆر سامناكه له‌نێو كۆمه‌ڵی پارسایان. لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری ترسناكه. په‌روه‌ردگار، ئه‌ی خوداوه‌ندی سوپاسالار كێ وه‌ک تۆیه؟ به‌هێزیت، په‌روه‌ردگاریت، ڕه‌وات ده‌وری داویت. ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌ڵچوونی ده‌ریادا هه‌یه. كه شه‌پۆڵه‌كانی به‌رزده‌بنه‌وه، هێمنیان ده‌كه‌یته‌وه. وه‌ک بریندارێكی سه‌خت ڕاهه‌بت پان كرده‌وه. به هێزی بازووت دوژمنه‌كانت په‌رت كرد. ئاسمانان هی تۆیه هه‌روه‌ها زه‌ویش. گه‌ردوون و هه‌رچی تێیدایه تۆ داتمه‌زراندوه. باكوور و باشوور تۆ ئافریده‌ت كردوون. تابۆر و حه‌ڕمۆن بۆ ناوی تۆ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. بازوی به‌توانات هه‌یه. ده‌ستت به‌هێزه. ده‌سته ڕاستت به‌رزه. دادپه‌روه‌ری و ڕه‌وا بناغه‌ی ته‌ختی تۆن. میهره‌بانی و سه‌رڕاستی له به‌رده‌می تۆن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و گه‌له‌ی ده‌زانن ده‌نگ هه‌ڵببڕن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به ڕووناكی ڕوخسارت ڕێ ده‌كه‌ن. به ناوی تۆوه به درێژایی ڕۆژ شادمان ده‌بن. به دادپه‌روه‌ریی تۆ به‌رز ده‌بنه‌وه. چونكه تۆ شانازیی هێزی ئه‌وانیت، ئێمه به ڕه‌زامه‌ندیی تۆ قۆچمان به‌رز ده‌بێته‌وه. چونكه قه‌ڵغانمان هی په‌روه‌ردگاره. پاشامان هی پارساكه‌ی ئیسڕائیله. جارێک له بینین‌دا قسه‌ت بۆ خوداناسه‌كه‌ی خۆت كرد و فه‌رمووت: “هێزم به پاڵه‌وان به‌خشی. له‌نێو گه‌ل هه‌ڵبژارده‌م به‌رزكرده‌وه. داویدی به‌نده‌ی خۆم دۆزییه‌وه. به ڕۆنی پارسام ده‌ستنیشانم كرد. ئه‌وه‌ی ده‌ستم پێوه‌ی ده‌چه‌سپێت. هه‌روه‌ها بازووم به‌هێزی ده‌كات. دوژمن به‌سه‌ریدا زاڵ نابێت. نابێته ژێر ده‌سته‌ی ڕۆڵه‌ی زۆردار. له به‌رده‌می خۆی دوژمنانی تێكده‌شكێنم. ناحه‌زانی تووشی به‌ڵا ده‌كه‌م. سه‌رڕاستی و میهره‌بانیی منی له‌گه‌ڵدایه. به ناوی منه‌وه قۆچی به‌رز ده‌بێته‌وه. واده‌كه‌م ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌ریاوه بێت. ده‌سته ڕاستی به‌سه‌ر ڕووباره‌كان. بۆم هاوار ده‌كات: تۆ باوكمی. خوداوه‌ندی منی. تاشه‌به‌ردی ڕزگاری منی. منیش ده‌یكه‌م به نۆبه‌ره‌ی خۆم. به‌رزترین له پاشایانی زه‌وی. تاهه‌تایه میهره‌بانیی خۆمی بۆ ده‌پارێزم. په‌یمانی من بۆ ئه‌و ده‌چه‌سپێت. واده‌كه‌م تاهه‌تایه نه‌وه‌ی هه‌بێت. ته‌ختیشی وه‌ک ڕۆژگاری ئاسمانان بێت. ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كانی واز له فێركردنم بهێنن. ڕێگای یاساكانی من نه‌گرنه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی فه‌رزه‌كانم بكه‌ن، ڕاسپارده‌كانم به‌جێ نه‌گه‌یه‌نن. به دار ڕاوی یاخیبوونه‌كانیان ده‌نێم. به لێدان گوناهه‌كانیان. به‌ڵام میهره‌بانیی خۆمی لێناكه‌مه‌وه، درۆ ناكه‌م ده‌رباره‌ی سه‌رڕاستییه‌كه‌م. په‌یمانی خۆم ناشكێنم و ئه‌وه‌ی له زارم ده‌رچووه نایگۆڕم. جارێک سوێندم به پارسایی خۆم خوارد. درۆ له‌گه‌ڵ داوید ناكه‌م: تاهه‌تایه نه‌وه‌ی ده‌مێنێت و ته‌ختی وه‌ک خۆر له به‌رده‌ممدایه. هه‌میشه وه‌ک مانگ ده‌چه‌سپێت. ئه‌و گه‌واهیده‌ره‌ی له ئاسمانیشه سه‌رڕاسته”. سیلاه. به‌ڵام تۆ ڕه‌تت كرده‌وه و وازت لێی هێنا. تووڕه‌ییت به‌سه‌ر مه‌سیحه‌كه‌ته. په‌یمانی خۆت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ت شكاند و تاجه‌كه‌ی ئه‌وت له گڵ وه‌ردا و گڵاوت كرد. هه‌موو شووراكانیت ڕووخاند. قه‌ڵاكانیت كرده كاولگه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێده‌په‌ڕن تاڵانیان كردی. بوو به ڕیسوایی له‌نێو دراوسێیه‌كان. ده‌ستی ڕاستی دوژمنه‌كانیت به‌رزكرده‌وه، هه‌موو ناحه‌زه‌كانیت دڵشاد كرد. ده‌می شمشێره‌كه‌یت هه‌ڵگێڕایه‌وه و له جه‌نگدا سه‌رتنه‌خست. شكۆمه‌ندیه‌كه‌یت پووچه‌ڵ كرده‌وه. ته‌ختی ئه‌وت فڕێدایه سه‌ر زه‌وی. ڕۆژگاری گه‌نجیت كورت كرده‌وه و به‌رگی شه‌رمه‌زاریت كرده به‌ری. سیلاه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تا كه‌ی؟ ئایا به ته‌واوی خۆت ده‌شاریته‌وه؟ تا كه‌ی قینت وه‌ک ئاگر داده‌گیرسێت؟ له‌بیرت بێت چه‌ند ته‌مه‌نم كورته. بۆ چ مه‌به‌ستێک ئاده‌میزادت ئافراندووه! مرۆڤ هه‌یه بژیێت و مه‌رگ نه‌بینێت؟ گیانی خۆی له ده‌ست دۆڵی بێ‌بن ده‌رباز بكات؟ سیلاه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كوا میهره‌بانیه‌كه‌ی جارانت، كه به سه‌رڕاستیی خۆت سوێندت بۆ داوید خوارد؟ په‌روه‌ردگار، شووره‌یی به‌نده‌ی خۆت له بیر بێت. چۆن هی هه‌موو گه‌لانم له باوه‌شی خۆم گرتووه. ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی دوژمنه‌كانت ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی به نه‌وه‌كانی مه‌سیحه‌كه‌ت كرا. پیرۆزه په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه. ئامین و ئامین.
په‌سنییه‌كان 89 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 89
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:89-52
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان