ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ ڕادێره و به‌ده‌نگمه‌وه وه‌ره، چونكه من هه‌ژار و نه‌دارم. ژیانم بپارێزه. چونكه من خوداناسم. خودایه به‌نده‌كه‌ی خۆت ڕزگار بكه كه پشتی پێت به‌ستووه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. چونكه من به درێژایی ڕۆژ هاوارت بۆ ده‌كه‌م. گیانی به‌نده‌ی خۆت شاد بكه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار چونكه گیانی خۆم بۆ تۆ به‌رزده‌كه‌مه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ چاک و لێبووردوویت. پڕ له میهره‌بانیت بۆ ئه‌وانه‌ی هاوارت بۆ ده‌هێنن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ له نوێژم بگره. گوێ له پاڕانه‌وه‌م بگره. له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا هاوار بۆ تۆ ده‌هێنم. چونكه به هاوارمه‌وه دێیت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كوا هاوشێوه‌ی تۆ له‌نێو خوداوه‌ندكان؟ كوا هاوشێوه‌ی كرده‌وه‌كانت؟ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی دروستت كردوون. دێن و له به‌رده‌م تۆدا كڕنۆش ده‌به‌ن و ناوت شكۆدار ده‌كه‌ن. چونكه تۆ مه‌زنیت و كاری سه‌رسوڕهێنه‌رت كردووه. هه‌ر ته‌نیا تۆ خودایت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕێگای خۆتم فێر بكه. تا به ڕه‌وای تۆ بڕۆم. دڵم یه‌ک بخه بۆ ترسی ناوه‌كه‌ت. خودایه، په‌روه‌ردگارم، به هه‌موو دڵه‌وه سوپاست ده‌كه‌م. تاهه‌تایه ناوت شكۆدار ده‌كه‌م. چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ت مه‌زنه بۆ من، گیانی منت له دۆڵی بێ‌بنی ژێره‌وه ده‌ربازكرد.
په‌سنییه‌كان 86 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 86
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:86-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان