به ڕۆژ به هه‌وره‌وه ڕێبه‌ریی كردن. به درێژایی شه‌ویش به ڕووناكی ئاگر. له بیابان تاشه‌به‌ردی له‌تكرد و ئاوی پێدان. ئه‌وه‌نده زۆر وه‌ک له ده‌ریاوه بێت. جۆگه‌ی له‌نێو تاشه‌به‌رد هه‌ڵقوڵاند، وه‌ک ڕووبار ئاوی به‌ردایه‌وه. به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له گوناهه‌كردن دژی، بۆ یاخیبوون دژی هه‌ره‌به‌رز له بیابان. له دڵی خۆیاندا خودایان تاقی كرده‌وه، به داواكردنی ئه‌و خواردنه‌ی دڵیان پێوه‌ی بوو. له دژی خودا دووان. وتیان: “ئایا خودا ده‌توانێت له چۆڵه‌وانی مێزێک بڕازێنێته‌وه؟ ئه‌وه‌تا له تاشه‌به‌رده‌كه‌ی دا و ئاوی لێ هێنا. دۆڵه‌كان ئاویان لێڕژا. ئایا ده‌توانێت نانیش بدات و گۆشت بۆ گه‌له‌كه‌ی دابین بكات؟” كه په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌ی بیست تووڕه بوو، ئاگری داگیرسا دژ به یاقوو. هه‌روه‌ها تووڕه‌یی هه‌ستا له ئیسڕائیل. چونكه باوه‌ڕیان به خودا نه‌هێنا و پشتیان به ڕزگاریه‌كه‌ی نه‌به‌ست. جا فه‌رمانی دا به هه‌وره‌كان له به‌رزایی، ده‌رگای ئاسمانانی كرده‌وه. مه‌نی به‌سه‌ریاندا باراند بۆ خواردن و دانه‌وێڵه‌ی ئاسمانی پێدان. مرۆڤ نانی فریشته‌كانیان خوارد. ئازووقه‌ی بۆ ناردن تا تێربوون. له ئاسمانه‌وه بای خۆرهه‌ڵاتی هه‌ڵكرد، به هێزیشی بای باشووری به‌ره‌و پێش برد. وه‌ک گڵ گۆشتی به‌سه‌ریاندا باراند، وه‌ک لمی ده‌ریاكان په‌له‌وه‌ری باڵدار. باراندیه نێو ئۆردوگاكه‌یان. له ده‌وروبه‌ری چادره‌كانیان. خواردیان و زۆر تیر بوون، ئه‌وه‌ی دڵیان پێوه‌ی بوو بۆی هێنان. لایان نه‌دا له حه‌زه‌كانیان. هێشتا خواردنه‌كه‌یان له‌نێو ده‌م بوو، ڕقی خودا لێیان هه‌ستا. هه‌ره به‌هێزه‌كانی كوشتن وباشترین گه‌نجه‌كانی ئیسڕائیلی خست. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مه‌شدا گوناهه‌یان كرده‌وه، باوه‌ڕیان به په‌رجوه‌كانی نه‌هێنا. به فوویه‌ک ڕۆژگاری له‌ناوبردن، به تۆقین ساڵانیان. ئه‌گه‌ر بیانكوژێ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، به زوویی ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای خودا، به‌بیریان دێته‌وه كه خودا تاشه‌به‌ردیانه، خودای هه‌ره‌به‌رزیشه كه ده‌یانكڕێته‌وه. به‌ڵام به ده‌م فێڵ ده‌كه‌ن. به زمان درۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. دڵیان لای ناچه‌سپێت. دڵسۆز نین له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌كه‌ی. ئه‌ویش به‌زه‌ییداره و له گوناه خۆشده‌بێت. نافه‌وتێنێت. زۆرجار تووڕه‌یی خۆی ده‌گێڕێته‌وه. هه‌موو قینی خۆی ناجۆشێنێت. به‌بیری دێته‌وه ئه‌مانه مرۆڤن. بایه‌كن هه‌ڵده‌كات و ناگه‌ڕێته‌وه. چه‌ند جار له چۆڵه‌وانی لیێ یاخیبوون. له بیاباندا دڵته‌نگیان كرد. گه‌ڕانه‌وه و خودایان تاقی كرده‌وه. پارسا‌ی ئیسڕائیلیان ئازار دا. ده‌ستی ئه‌ویان له‌بیرچوو، ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌وانی له دوژمن كڕییه‌وه. ئه‌و ڕۆژه‌ی له میسڕ نیشانه‌ی پیشاندا، له ولاتی چۆعه‌ن په‌رجوی كرد. كه‌نداو و جۆگه‌كانیانی گۆڕی بۆ خوێن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆنه‌وه. مێشی نارد پێوه‌یان دان، بۆقی نارد بۆگه‌نیان كردن. به‌روبوومیانی ڕاده‌ستی كوللـه‌حاجیی كرد، ماندووبوونیان به كوللـه. به ته‌رزه ڕه‌زه‌مێوه‌كانی له‌ناوبرد، به زوقم دارهه‌نجیره‌كانی وشككردن. گاوگۆتاڵیانی خستنه به‌ر ته‌رزه، ئاژه‌ڵی ماڵی دانه به‌ر بروسكه. گڕی تووڕه‌یی خۆی ڕژانده سه‌ریان، ڕق و تۆڵه و به‌ڵا. به فریشته‌ی له‌ناوبه‌ر ناردی. ڕێگای بۆ تووڕه‌یی خۆی خۆشكرد. مه‌رگی لێ نه‌گێڕانه‌وه. به‌ڵكو ژیانیانی تووشی ده‌رد كرد. له هه‌موو نۆبه‌ره‌كانی میسڕی دا. له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی هێزی دا له وڵاتی حام. ئینجا وه‌ک مه‌ڕ گه‌له‌كه‌ی به‌پێشدا، وه‌ک ڕان له چۆڵه‌وانی ڕابه‌رێتی كردن. ڕێنماییكردن بۆ دڵنیایی و نه‌ترسان، ترسیان نه‌ما. ده‌ریا به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا هاته‌وه‌یه‌ک. بردنی بۆ سنووری پارسا‌ی. ئه‌و چیایه‌ی به ده‌ستی ڕاستی به‌ده‌ستی هێنا. نه‌ته‌وه‌كانی له به‌رده‌م ده‌ركردن، میراتی به گوریس بۆ دابه‌شكردن. هۆزه‌كانی ئیسڕائیلی له خێوه‌ته‌كانیان نیشته‌جێكرد.
په‌سنییه‌كان 78 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 78
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 14:78-55
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان