لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:78-7

په‌سنییه‌كان 1:78-7 PNTZS

ئه‌ی گه‌لی من گوێ بده‌نه‌ فێركردنم. گوێ‌ شل كه‌ن بۆ قسه‌كانی ده‌مم. به‌ په‌ند ده‌مم ده‌كه‌مه‌وه‌. مه‌ته‌ڵی ڕۆژگاری كۆن ده‌رده‌بڕم. ئه‌وه‌ی كه‌ بیستوومانه‌ و زانیومانه‌. ئه‌وه‌ی باوباپیرانمان پێیان وتووین. ئه‌و شتانه‌ له‌ ڕۆڵه‌كانیان ناشارینه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ نه‌وه‌ی داهاتوو، ستایشی په‌روه‌ردگار ڕاده‌گه‌یێنین. هێزی و په‌رجوه‌كانی كه‌ كردوویه‌تی. له‌نێو یاقوو گه‌واهیی دامه‌زراند. له‌نێو ئیسڕائیل ته‌ورات. باوباپیرانی ئێمه‌ی ڕاسپارد كه‌ فێری ڕۆڵه‌كانی خۆیانی بكه‌ن. تاكو نه‌وه‌ی داهاتوو بیانزانێت. ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایک ده‌بن. ئه‌وانیش هه‌ستن و بۆ ڕۆڵه‌كانی خۆیانی باس بكه‌ن، تا هیوایان به‌ خودا بێت، كرده‌وه‌كانی خودایان له‌ یاد نه‌چێ‌. به‌ڵكو ڕاسپارده‌كانی بپارێزن.