لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:78-13

په‌سنییه‌كان 1:78-13 PNTZS

ئه‌ی گه‌لی من گوێ بده‌نه‌ فێركردنم. گوێ‌ شل كه‌ن بۆ قسه‌كانی ده‌مم. به‌ په‌ند ده‌مم ده‌كه‌مه‌وه‌. مه‌ته‌ڵی ڕۆژگاری كۆن ده‌رده‌بڕم. ئه‌وه‌ی كه‌ بیستوومانه‌ و زانیومانه‌. ئه‌وه‌ی باوباپیرانمان پێیان وتووین. ئه‌و شتانه‌ له‌ ڕۆڵه‌كانیان ناشارینه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ نه‌وه‌ی داهاتوو، ستایشی په‌روه‌ردگار ڕاده‌گه‌یێنین. هێزی و په‌رجوه‌كانی كه‌ كردوویه‌تی. له‌نێو یاقوو گه‌واهیی دامه‌زراند. له‌نێو ئیسڕائیل ته‌ورات. باوباپیرانی ئێمه‌ی ڕاسپارد كه‌ فێری ڕۆڵه‌كانی خۆیانی بكه‌ن. تاكو نه‌وه‌ی داهاتوو بیانزانێت. ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایک ده‌بن. ئه‌وانیش هه‌ستن و بۆ ڕۆڵه‌كانی خۆیانی باس بكه‌ن، تا هیوایان به‌ خودا بێت، كرده‌وه‌كانی خودایان له‌ یاد نه‌چێ‌. به‌ڵكو ڕاسپارده‌كانی بپارێزن. تا وه‌ک باوباپیرانیان نه‌بن، نه‌وه‌یه‌كی یاخی و كه‌للـه‌ڕه‌ق. نه‌وه‌یه‌ک دڵیان جێگیر نه‌بوو. ڕووحیشیان دڵسۆزی خودا نه‌بوو. ئه‌فرایمییه‌كان كه‌ چه‌كیان تیروكه‌وان بوو، له‌ ڕۆژی جه‌نگدا كه‌ڕانه‌وه‌. په‌یمانی خودایان شكاند، به‌پێی فێركردنی ڕه‌فتاریان نه‌كرد، كرده‌وه‌كانی خودایان له‌بیركرد. ئه‌و په‌رجوانه‌ی كه‌ پیشانی دابوون. له‌به‌رچاو باوباپیرانیان په‌رجوی كرد. له‌ زه‌ویی میسڕ. له‌ وڵاتی چۆعه‌ن. ده‌ریای شه‌ق كرد و په‌ڕاندنیه‌وه‌، وه‌ک به‌ربه‌ست ئاوی ڕاگرت.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان