ئه‌گه‌ر ناوی خودای خۆمان له‌بیركردایه، یان ده‌ستمان له‌به‌ر خودایه‌كی بیانی پان بكردایه‌وه، ئایا لای خودا ئاشكرا نه‌ده‌بوو؟ چونكه هه‌موو نهێنیه‌كانی دڵ ده‌زانی. چونكه ئێمه له پێناوی تۆ به درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه. وه‌ک مه‌ڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین. ئه‌ی په‌روه‌ردگار به ئاگابه! بۆ خه‌واڵوو بوویت؟ هه‌سته! تاهه‌تایه وازمان لێ مه‌هێنه. بۆچی ڕووی خۆتمان لێ ده‌شاریته‌وه و ته‌نگانه و چه‌وسانه‌وه‌مان له‌بیرده‌كه‌یت؟ گیانمان به‌ره‌و زه‌وی شۆڕ بووه‌ته‌وه. سكمان به زه‌وییه‌وه لكاوه. ڕاپه‌ڕه، بگه فریامان، له‌به‌ر میهره‌بانیه‌كه‌ت بمانكڕه‌وه.
په‌سنییه‌كان 44 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 44
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 20:44-26
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان