جاڕنامه‌یه‌ک له ناخی دڵمه‌وه ده‌رباره‌ی یاخیبوونی به‌دكار: ترسی خودا له‌به‌رچاوی نییه. چونكه به به‌رچاوی خۆیه‌وه خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه، تا گوناهی خۆی هه‌ستی پێ بكات و ڕقی لێ بێته‌وه. قسه‌ی ده‌می تاوان و فێڵه. ده‌ستبه‌رداری وریای و چاكی بووه. له‌نێو نوێنیش بیر له پیلانی خراپه ده‌كاته‌وه. خۆی ده‌خاته سه‌ر ڕێگایه‌ک كه باش نییه، هه‌ڵه ڕه‌ت ناكاته‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌گاته ئاسمان، سه‌رڕاستیت ده‌گاته هه‌وره‌كان. دادپه‌روه‌ریت وه‌ک چیاكانی خودایه، حوكمه‌كانت وه‌ک ده‌ریای قووڵه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانیش ڕزگارده‌كه‌یت. خودایه میهره‌بانیه‌كه‌ت چه‌ند به‌نرخه! ئاده‌میزادان له سێبه‌ری باڵه‌كانتدا په‌نا ده‌گرن. به چه‌وریی ماڵه‌كه‌ت تێر ده‌بن، له ڕووباری به‌خششت پێیان ده‌ده‌یت بنۆشن. چونكه كانیی ژیان له‌لای تۆیه. به ڕووناكی تۆ ئێمه ڕووناكی ده‌بینین. به‌رده‌وامی بده به میهره‌بانیه‌كه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌تناسن، به دادپه‌روریه‌كه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی دڵڕاستن. با نه‌كه‌ومه ژێر پێی پیاوی لووتبه‌رز، ده‌ستی به‌دكاران نه‌مله‌قێنێت. له‌وێ به‌دكاران كه‌وتن. به‌زان و نه‌یانتوانی هه‌ستنه‌وه.
په‌سنییه‌كان 36 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 36
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:36-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان