په‌سنییه‌كان 135
135
1 هه‌لیلویا. ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ستایشی بكه‌ن ئه‌ی به‌نده‌كانی په‌روه‌ردگار،
2 ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له ماڵی په‌روه‌ردگار ڕاوه‌ستاون. له حه‌وشه‌ی ماڵی خوداوه‌ندمان.
3 ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. چونكه په‌روه‌ردگار چاكه. په‌سنی بۆ ناوی بڵێن. چونكه ئاوا جوانه.
4 چونكه په‌روه‌ردگار یاقووی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه و ئیسڕائیل بۆ موڵكی تایبه‌تی خۆی.
5 چونكه من ده‌زانم په‌روه‌ردگار مه‌زنه، په‌روه‌ردگارمان له سه‌رووی هه‌موو خوداوه‌نده‌كانه.
6 په‌روه‌ردگار هه‌رچی به خواستی بێت ده‌یكات، له ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وی، له ده‌ریا و له هه‌موو قووڵاییه‌كان.
7 له‌وپه‌ڕی زه‌ویه‌وه هه‌وره‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه. بروسكه بۆ باران دروست ده‌كات. له گه‌نجینه‌ی خۆی با ده‌ردێنێت.
8 ئه‌و بوو نۆبه‌ره‌كانی میسڕی له‌ناوبرد، له مرۆڤه‌وه تا ئاژه‌ڵ.
9 ئه‌ی میسڕیه‌كان، له‌نێو ئێوه نیشانه و په‌رجوی نارد، دژ به فیرعه‌ون و هه‌موو كۆیله‌كانی.
10 ئه‌و زۆر نه‌ته‌وه‌ی له‌ناوبرد، پاشا به تواناكانی كوشت.
11 سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان، عۆگی پاشای باشان و هه‌موو شانشینه‌كانی كه‌نعان.
12 زه‌وییه‌كه‌یانی كرد به میرات. به میرات بۆ ئیسڕائیلی گه‌لی خۆی.
13 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ناوت تاهه‌تایه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، یادت بۆ نه‌وه دوای نه‌وه‌یه.
14 چونكه په‌روه‌ردگار ئه‌ستۆپاكیی گه‌لی خۆی ده‌سه‌لمێنێت. میهره‌بان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی.
15 بته‌كانی نه‌ته‌وه‌كان زێڕ و زیوه. ده‌ستكردی مرۆڤن.
16 ده‌میان هه‌یه و قسه ناكه‌ن. چاویان هه‌یه و نابینن.
17 گوێیان هه‌یه و نابیستن. هه‌روه‌ها هه‌ناسه له ده‌میان نیه؟
18 ئه‌وانه‌ی دروستیان كردوون وه‌ک بته‌كان ده‌بن. هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه پشتیان پێ ده‌به‌ستن.
19 ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسڕائیل، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاڕون ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن.
20 ئه‌ی ماڵی لێوی ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ترسی په‌روه‌ردگارتان له دڵدایه ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن.
21 ستایش بۆ په‌روه‌ردگار له سیهیۆن. ئه‌وه‌ی له یروشلایم نیشته‌جێه. هه‌لیلویا
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 135: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧