لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:135-13

په‌سنییه‌كان 1:135-13 PNTZS

هه‌لیلویا. ستایشی ناوی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ستایشی بكه‌ن ئه‌ی به‌نده‌كانی په‌روه‌ردگار، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ماڵی په‌روه‌ردگار ڕاوه‌ستاون. له‌ حه‌وشه‌ی ماڵی خوداوه‌ندمان. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. چونكه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌. په‌سنی بۆ ناوی بڵێن. چونكه‌ ئاوا جوانه‌. چونكه‌ په‌روه‌ردگار یاقووی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌ و ئیسڕائیل بۆ موڵكی تایبه‌تی خۆی. چونكه‌ من ده‌زانم په‌روه‌ردگار مه‌زنه‌، په‌روه‌ردگارمان له‌ سه‌رووی هه‌موو خوداوه‌نده‌كانه‌. په‌روه‌ردگار هه‌رچی به‌ خواستی بێت ده‌یكات، له‌ ئاسمانان و له‌سه‌ر زه‌وی، له‌ ده‌ریا و له‌ هه‌موو قووڵاییه‌كان. له‌وپه‌ڕی زه‌ویه‌وه‌ هه‌وره‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه‌. بروسكه‌ بۆ باران دروست ده‌كات. له‌ گه‌نجینه‌ی خۆی با ده‌ردێنێت. ئه‌و بوو نۆبه‌ره‌كانی میسڕی له‌ناوبرد، له‌ مرۆڤه‌وه‌ تا ئاژه‌ڵ. ئه‌ی میسڕیه‌كان، له‌نێو ئێوه‌ نیشانه‌ و په‌رجوی نارد، دژ به‌ فیرعه‌ون و هه‌موو كۆیله‌كانی. ئه‌و زۆر نه‌ته‌وه‌ی له‌ناوبرد، پاشا به‌ تواناكانی كوشت. سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان، عۆگی پاشای باشان و هه‌موو شانشینه‌كانی كه‌نعان. زه‌وییه‌كه‌یانی كرد به‌ میرات. به‌ میرات بۆ ئیسڕائیلی گه‌لی خۆی. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ناوت تاهه‌تایه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، یادت بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌یه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 135:1-13 شێوەکاری؟؟؟