په‌سنییه‌كان 121
121
په‌سنیی كه‌ژاوه‌كان.
1 چاو به‌ره‌و چیاكان هه‌ڵده‌بڕم، كه یارمه‌تیم له‌وێوه دێت!
2 یارمه‌تی من له لای په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه، دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی.
3 لێ ناگه‌ڕێت پێت بخزێت. ئه‌وه‌ی ده‌تپارێزێت خه‌واڵوو نابێت.
4 ئه‌وه‌ی ئیسڕائیل ده‌پارێزێت، خه‌واڵوو نابێت و نانوێت.
5 په‌روه‌ردگار پارێزگاری تۆیه، په‌روه‌ردگار سێبه‌ری تۆیه، له ده‌سته ڕاستت.
6 نه خۆر به ڕۆژ لێت ده‌دات، نه مانگ به شه‌و.
7 په‌روه‌ردگار له هه‌موو خراپه‌یه‌ک ده‌تپارێزێت. گیانت ده‌پارێزێت.
8 په‌روه‌ردگار پارێزگاری هاتووچۆت ده‌كات، له ئێستاوه و تاهه‌تایه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 121: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧