پڕ به دڵ هاوار ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. فه‌رزه‌كانت ده‌پارێزم. هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م. ڕزگارم بكه، گه‌واهییه‌كانت ده‌پارێزم. هه‌ڵده‌ستم پێش به‌ره‌به‌یان هاوارت بۆ ده‌هێنم. چاوه‌ڕێی فه‌رمووده‌كانی تۆ ده‌كه‌م. به‌درێژایی شه‌و به‌ئاگام، تا له فه‌رمووده‌كانت وردببمه‌وه. به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت گوێ له ده‌نگم بگره. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانت بمژیێنه‌وه. پیلانگێڕان نزیک بوونه‌وه. له فێركردنه‌كانت دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ زۆر نزیكیت، هه‌موو راسپارده‌كانت ڕه‌وان. له مێژه‌وه له گه‌واهییه‌كانت ده‌زانم، كه بۆ تاهه‌تایه داتناون. سه‌یری زه‌لیلیم بكه و ده‌ربازم بكه. چونكه فێركردنه‌كانی تۆ له‌بیر ناكه‌م. پارێزه‌ری له گرفته‌كه‌م بكه و بمكڕه‌وه. به‌گوێره‌ی وشه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. ڕزگاری له به‌دكاران دووره. چونكه فه‌رزه‌كانی تۆیان نه‌ویست. به‌زه‌ییت زۆره ئه‌ی په‌روه‌ردگار. به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانت بمژیێنه‌وه. دوژمنانم و ئه‌وانه‌ی دوام ده‌مچه‌وسێننه‌وه زۆرن. به‌ڵام له گه‌واهییه‌كانی تۆ لام نه‌داوه. ناپاكانم بینی بێزم هاته‌وه. ئه‌وانه‌ی وشه‌ی تۆیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه. ببینه كه حه‌ز له ڕاسپارده‌كانت ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. سه‌راپای وشه‌كانت ڕه‌وایه. هه‌موو حوكمه دادپه‌روه‌رییه‌كانت تاهه‌تایین.
په‌سنییه‌كان 119 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 119
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 145:119-160
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان