لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 21:118-29

په‌سنییه‌كان 21:118-29 PNTZS

سوپاست ده‌كه‌م كه‌ فریام كه‌وتی، بۆم بووی به‌ ڕزگاری. ئه‌و به‌رده‌ی بیناسازه‌كان ڕه‌تیان كرده‌وه‌ بووه‌ به‌ردی قولینچک. ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بوو. له‌به‌رچاومان سه‌یره‌. ئه‌مه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار دروستی كردووه‌، با تیایدا شاد و دڵخۆش بین. ئای په‌روه‌ردگار ڕزگارمان بكه‌! ئای په‌روه‌ردگار ده‌ربازمان بكه‌! پیرۆزه‌ ئه‌وه‌ی به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ دێت. له‌ ماڵی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ داڕشتمان كردن. په‌روه‌ردگار خودایه‌ و ڕووناكی پێ‌ به‌خشیوین. قوربانیی جه‌ژن به‌ گوریس ببه‌ستنه‌وه‌. به‌ قۆچه‌كانی قوربانگا. تۆ خوداوه‌ندی منیت و منیش سوپاست ده‌كه‌م، تۆ خودای منیت به‌ گه‌وره‌ت ده‌زانم. سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه‌ چاكه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 118:21-29 شێوەکاری؟؟؟