بۆ ئێمه نا، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، بۆ ئێمه نا، به‌ڵكو بۆ ناوی خۆت شكۆ ببه‌خشه. له‌به‌ر میهره‌بانیه‌كه‌ت. له‌به‌ر سه‌رڕاستییه‌كه‌ت. بۆچی نه‌ته‌وه‌كان بڵێن: “كوا خوداوه‌ندیان له‌كوێیه؟” خوداوه‌ندمان له ئاسمانه. هه‌رچی حه‌ز بكات، ده‌یكات. بته‌كانیان زیو و زێڕه. ده‌ستكردی مرۆڤه. ده‌میان هه‌یه و قسه ناكه‌ن. چاویان هه‌یه و نابینن. گوێیان هه‌یه و نابیستن. لووتیان هه‌یه و بۆن ناكه‌ن. ده‌ستیان هه‌یه به‌ڵام ده‌ست له هیچ ناده‌ن. پێیان هه‌یه و ڕێ ناكه‌ن. ده‌نگ له گه‌روویان نایه‌ته‌ده‌ر. دروستكه‌ره‌كانیان وه‌ک ئه‌وانن، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه پشتیان پێ ده‌به‌ستن. ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسڕائیل، پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌ستن. ئه‌و یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانیانه. ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاڕون. پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌ستن. ئه‌و یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانیانه. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ترسی په‌روه‌ردگارتان له دڵدایه. پشت به په‌روه‌ردگار ببه‌ستن. ئه‌و یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانیانه. په‌روه‌ردگار ئێمه‌ی له‌بیره و داڕشتمان ده‌كات. داڕشت به بنه‌ماڵه‌ی ئیسڕائیل ده‌به‌خشێت. داڕشت به بنه‌ماڵه‌ی هاڕون ده‌به‌خشێت. داڕشت به‌وانه ده‌به‌خشێت كه ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه. بچووک و گه‌وره‌ش. با په‌روه‌ردگار هه‌ر زیادتان بكات. ئێوه و ڕۆڵه‌كانتان. با ئێوه به په‌روه‌ردگار داڕشت بن، دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی. ئاسمانان ئاسمانانی په‌روه‌ردگاره، به‌ڵام زه‌ویی به ئاده‌میزاد به‌خشیوه. نه مردووان ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن. نه ئه‌وانه‌ی شۆڕده‌بنه‌وه نێو خاكی بێده‌نگی. به‌ڵام ئێمه ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین، له ئێستاوه و تاهه‌تایه. هه‌لیلویا.
په‌سنییه‌كان 115 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 115
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:115-18
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان