كاتێ باوكانمان له میسڕ بوون. له په‌رجوه‌كانی تۆ تێنه‌گه‌یشتن. یادی زۆریی میهره‌بانیه‌كه‌ی تۆیان نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو یاخیبوون له‌لای ده‌ریا. له‌لای ده‌ریای سووف. جا له‌پێناوی ناوی خۆی ڕزگاری كردن. تا پاڵه‌وانێتیی بزانرێت. له ده‌ریای سووفی ڕاخوری، وشک بوو. به نێو قووڵاییه‌كه‌یدا بردنی. وه‌ک له بیابان. له ده‌ست ناحه‌ز ڕزگاری كردن. له ده‌ست دوژمن كڕینیه‌وه. ئاو دوژمنانی ئه‌وانه‌ی داپۆشی. یه‌كیان ده‌رباز نه‌بوو. ئه‌وسا باوه‌ڕیان به فه‌رمووده‌ی هێنا. گورانییان بۆ ستایشی وت. به‌ڵام هه‌ر زوو كرده‌وه‌كانییان له‌یادچوو. چاوه‌ڕێی ڕاوێژی ئه‌ویان نه‌كرد. به‌ڵكو له چۆڵه‌وانی نه‌وسیان هه‌ستا و له بیاباندا خودایان تاقیكرده‌وه. ئه‌وه‌ی داوایان كرد، پێی‌دان. به‌ڵام نه‌خۆشی له‌ڕی بۆ ناردن. له ئۆردوگا ئیره‌ییان برد به موشێ و به هارونی پارسا‌ی په‌روه‌ردگار. زه‌وی لێک بووه‌وه و داتانی قووت دا. به‌سه‌ر تاقمه‌كه‌ی ئه‌بیڕامدا هاته‌وه‌یه‌ک. ئاگر به‌ربووه تاقمه‌كه‌یان. گڕ به‌دكارانی سووتاند. له حۆرێڤ گوێره‌كه‌یه‌كیان دروست كرد، كڕنۆشیان بۆ په‌یكه‌رێكی داڕژاو برد. شكۆیان گۆڕییه‌وه به په‌یكه‌ری گای گیا خۆر. خودای ڕزگاریده‌ریان له‌بیركرد. كه له میسڕ كاری مه‌زنی كردبوو. په‌رجوه‌كان له وڵاتی حام. كاره سامناكه‌كان له‌لای ده‌ریای سووف. ئینجا فه‌رمووی له‌ناوده‌چن. ئه‌گه‌ر موشێی هه‌ڵبژارده‌ی خۆی، له كه‌لێنه‌كه له به‌رده‌می نه‌وه‌ستایه، تا نه‌هێڵێ تووڕه‌یی ئه‌و دایانڕزێنێ. زه‌ویی په‌سه‌ندیان به سووک زانی. باوه‌ڕیان به فه‌رمووده‌ی ئه‌و نه‌كرد. به‌ڵكو له‌نێو خێوه‌ته‌كانیاندا كه‌وتنه بۆڵه‌بۆڵ. گوێیان له قسه‌ی په‌روه‌ردگار نه‌گرت. ئه‌ویش سوێندی بۆ خواردن. كه له بیابان بیانخات. نه‌وه‌كانیان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا بخات و له زه‌ویه‌كاندا په‌رتیان بكات. ده‌ستیان به به‌علی په‌عۆڕه‌وه گرت. قوربانیی مردووانیان خوارد.
په‌سنییه‌كان 106 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 106
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 7:106-28
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان