نه‌ته‌وه‌كانیان له‌ناونه‌برد، وه‌ک په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردبوون. به‌ڵكو تێكه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كان بوون و فێری كرده‌وه‌كانیان بوون. بته‌كانی ئه‌وانیان په‌رست و بوو به دا‌و بۆیان. ڕۆڵه‌كانی خۆیان سه‌ربڕی بۆ بته‌كان. خوێنێكی بێگه‌ردیان ڕشت. خوێنی كوڕ و كچه‌كانیان. ئه‌وانه‌ی بۆ بته‌كانی كه‌نعان سه‌ریان بڕین، زه‌وی گڵاو بوو به خوێن. گڵاو بوون به كرده‌وه‌كانیان. داوێنپیس بوون به كاره‌كانیان. تووڕه‌یی په‌روه‌ردگار له گه‌له‌كه‌ی جۆشا. ڕقی له میراته‌كه‌ی بووه‌وه. ژێرده‌ستی نه‌ته‌وه‌كانی كردن. ناحه‌زانیان به‌سه‌ریاندا زاڵبوون. دوژمنه‌كانیان ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنین. زه‌لیلی ژێر ده‌ستیان بوون. زۆر جار ده‌ربازی كردن، به‌ڵام یاخیبوون به ڕاوێژه‌كانیان. داڕووخان به گوناهه‌كانیان. له ته‌نگانه‌یان ئاوڕی لێدانه‌وه. كه گوێی له ده‌نگی هاواریان بوو. په‌یمانی خۆی بۆیان هێنایه‌وه یاد. به‌گوێره‌ی گه‌وره‌یی میهره‌بانیه‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه. وایكرد ئه‌وانه‌ی به دیل گرتوویانن. دڵیان پێیان بسووتێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمان، ڕزگارمان بكه. له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان كۆمان بكه‌وه، تاكو دانبنێین به ناوی پارسا‌ی تۆ، شانازی به ستایشكردنی تۆ بكه‌ین. پیرۆزه په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، له ئه‌زه‌له‌وه تا جاویدانی. با هه‌موو گه‌ل بڵێن: “ئامین”. هه‌لیلویا.
په‌سنییه‌كان 106 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 106
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 34:106-48
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان