ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كرده‌وه‌كانت چه‌ند مه‌زنن! هه‌موویت به دانایی دروستكردووه. زه‌وی پڕه له ده‌ستكردی تۆ. ئه‌م ده‌ریا گه‌وره و فراوانه. كه بێ‌شومار گیانداری گه‌وره و بچووكی تێدا جمه‌ی دێت. له‌وێ كه‌شتییه‌كان ڕێ ده‌كه‌ن. لیڤیاتان. ئه‌مه‌ت ئافراندووه تا یاری تێدا بكات. ئه‌مانه هه‌مووی چاویان له تۆیه. تا له كاتی خۆی خواردنیان بده‌یتێ. پێیان ده‌ده‌یت و ده‌یقۆزنه‌وه. ده‌ستت ده‌كه‌یته‌وه تێر چاكه ده‌بن. ڕوو وه‌رده‌گێڕیت، ده‌تۆقن. هه‌ناسه‌یان لێده‌بڕیت و ده‌مرن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گڵی خۆیان. كاتێ ڕووحی خۆت ده‌نێریت، ئافریده ده‌بن. ڕووی زه‌وی نوێ ده‌كه‌یته‌وه. با شكۆی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه به‌رده‌وام ده‌بێت. با په‌روه‌ردگار به كاره‌كانی خۆی دڵخۆش بێت. ئه‌وه‌ی سه‌یری زه‌وی ده‌كات، له‌رز ده‌یگرێت. ده‌ستت ده‌داته چیاكان. دووكه‌ڵ ده‌كه‌ن.
په‌سنییه‌كان 104 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 104
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 24:104-32
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان