په‌سنییه‌كان 101
101
په‌سنیه‌كی داویده.
1 گۆرانی له‌سه‌ر میهره‌بانیه‌كه‌ت و دادپه‌روه‌ریت ده‌ڵێم، ئه‌ی په‌روه‌ردگار. په‌سنی بۆ تۆ ده‌ڵێم.
2 له ڕێگای ته‌واوی وریا ده‌بمه‌وه، كه‌ی دێیت بۆ لام؟ به دڵێكی ته‌واوه‌وه ڕه‌فتار ده‌كه‌م. له‌نێو ماڵی خۆم.
3 شتی خراپ له‌به‌ر چاوم دانانێم. ڕقم له كاری یاخیبووانه. به منه‌وه نانووسێت.
4 دڵی چه‌وت و چێڵ له من دوور ده‌بێت. په‌یوه‌ندیم به به‌دكارییه‌وه نابێت.
5 ئه‌وه‌ی به‌دزییه‌وه غه‌یبه‌تی نزیكه‌كه‌ی بكات. ده‌مكوتی ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ لووتبه‌رز و دڵ پڕ له فیز به‌رگه ناگرم.
6 چاوم له سه‌رڕاستانی زه‌وییه. تا له‌گه‌ڵ خۆم دایاننیشێنم. ئه‌وانه‌ی ڕێگای ڕاستیان گرتووه و خزمه‌تم ده‌كه‌ن.
7 ئه‌وه‌ی به فێڵ ئیش بكات، له ماڵی من دانانیشێت. ئه‌وه‌ی درۆ بكات، له‌به‌رچاوی من ناوه‌ستێت.
8 به‌یانیان زوو هه‌موو به‌دكاره‌كانی زه‌وی ده‌مكوت ده‌كه‌م. له شاری په‌روه‌ردگاردا دوایان ده‌بڕێته‌وه. هه‌موو تاوانباران.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 101: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧