له هه‌موو جه‌ژنێک به‌ندكراوێكی بۆ ئازاد ده‌كردن، ئه‌وه‌ی داوایان بكردایه. به‌ڕئه‌ببا ناوێک له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌گێڕان گیرابوو، له ئاژاوه‌دا كوشتاریان كردبوو. ئینجا كۆمه‌ڵه‌كه هاواریان كرد و داوایان كرد ئه‌وه‌ی هه‌میشه ده‌یكرد بۆیان بكات. پیڵاتوسیش وه‌ڵامی دانه‌وه: “ده‌تانه‌وێ پاشای جووتان بۆ ئازاد بكه‌م؟” چونكه زانی كاهینانی باڵا له ئیره‌ییان ڕاده‌ستیان كردووه. جا كاهینانی باڵا كۆمه‌ڵه‌كه‌یان جۆش دا كه به‌ڕئه‌ببایان بۆ ئازاد بكات. دیسان پیڵاتۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وتن: “ئه‌ی باشه ده‌تانه‌وێ چی له‌وه بكه‌م كه پێی ده‌ڵێن، پاشای جوو؟” دیسان هاواریان كرد: “له‌خاچی بده!” پیڵاتوس پێی وتن: “باشه چ خراپه‌یه‌كی كردووه؟” زیاتر هاواریان كرد: “له‌خاچی بده!” پیڵاتوسیش ده‌یویست كۆمه‌ڵه‌كه ڕازی بكات، به‌ڕئه‌ببای بۆ ئازادكردن. له‌دوای به‌قامچی لێدانی، ئیشۆعی بۆ له‌خاچدان ڕادهستكرد. سه‌ربازه‌كان بردییانه كۆشكه‌كه، كۆشكی فه‌رمانڕه‌وا و هه‌موو تیپه‌كه‌یان كۆكرده‌وه. كراسێكی مۆریان له‌به‌ركرد، تاجێكیان له دڕک چنی و له‌سه‌ریان نا. سڵاویان لێ ده‌كرد و ده‌یانووت: “سڵاو، ئه‌ی پاشای جوو!” به قامیش له‌سه‌ریان ده‌دا و تفیان لێی ده‌كرد، چۆكیان داده‌دا و له‌به‌رده‌می كڕنۆشیان ده‌برد. دوای ئه‌وه‌ی گاڵته‌یان پێكرد، كراسه مۆره‌كه‌یان له‌به‌ردا داكه‌ند و جلی خۆیان له‌به‌ر كرده‌وه و بۆ له‌خاچدان بردییانه ده‌ره‌وه.
مه‌رقوس 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 6:15-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان