كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی بینی، چووه سه‌ر چیاكه، كه دانیشت، قوتابییه‌كانی لێی هاتنه پێشه‌وه، زاری كرده‌وه، فێری كردن و فه‌رمووی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌ژاران له‌ڕووح، چونكه پاشایه‌تیی ئاسمانان هی ئه‌وانه. به‌خته‌وه‌ری بۆ په‌ژاره‌داران، چونكه دڵنه‌وایی ده‌كرێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵنه‌رمه‌كان، چونكه ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه. به‌خته‌وه‌ری بۆ برسی و تینووه‌كان بۆ خوداناسی، چونكه تێر ده‌كرێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ به‌زه‌ییداران، چونكه به‌ر به‌زه‌یی ده‌كه‌ون. به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵپاكه‌كان، چونكه خودا ده‌بینن. به‌خته‌وه‌ری بۆ دروستگه‌رانی ئاشتی، چونكه به ڕۆڵه‌كانی خودا ناوده‌برێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ قاودراوان له پێناوی خوداناسی، چونكه پاشایه‌تیی ئاسمان هی ئه‌وانه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه، ئه‌گه‌ر سووكایه‌تیتان پێبكه‌ن و قاوتان بده‌ن، له‌پێناوی من به درۆ هه‌ر قسه‌یه‌كی به‌دتان پێ بڵێن. دڵخۆش و شادمان بن، چونكه پاداشتتان گه‌وره‌یه له ئاسمانان. چونكه هه‌ر وه‌هاش پێغه‌مبه‌رانیان پێش ئێوه قاوداوه. ئێوه‌ن خوێی زه‌وی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێ سوێرییه‌كه‌ی نه‌ما، به چی سوێر ده‌كرێته‌وه؟ ئیتر به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت، ته‌نها فڕێبدرێته ده‌ره‌وه و خه‌ڵكی پێشێلی بكه‌ن. ئێوه‌ن ڕووناكیی جیهان، شارێک له‌سه‌ر شاخ دامه‌زرابێت ناشاردرێته‌وه. چراش هه‌ڵناكرێت تا بیخه‌نه ژێر ته‌شته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادان دایده‌نێن تا ڕووناكی بداته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كه‌دان. با ئێوه‌ش ئاوا ڕووناكیتان بۆ خه‌ڵک بدره‌وشێته‌وه، تاكو كرده‌وه باشه‌كانتان ببینن و شكۆمه‌ندیی باوكتان بكه‌ن وا له ئاسماناندایه. وا بیر نه‌كه‌نه‌وه من هاتووم ته‌ورات یان پێغه‌مبه‌ران پووچه‌ڵ بكه‌مه‌وه، نه‌هاتووم بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه، به‌ڵكو بۆ ته‌واوكردن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: تا زه‌وی و ئاسمان له‌ناوده‌چن، پیتێک یان خاڵێكی ته‌ورات له‌ناوناچێت، تاكو هه‌مووی دێته دی. بۆیه هه‌ركه‌سێک بچووكترینی ئه‌م ڕاسپاردانه بشكێنێت و ئاواش فێر بكات، له پاشایه‌تیی ئاسمانان‌دا به بچووكترین ناوده‌بردرێت. به‌ڵام هه‌ركه‌سێک په‌یڕه‌وی بكات و فێر بكات، له پاشایه‌تیی ئاسمانان‌دا به مه‌زن ناوده‌بردرێت. من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر خوداناسیتان له ته‌وراتزانان و په‌ڕیشییه‌كان زیاتر نه‌بێت، هه‌رگیز ناچنه نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه.
مه‌تته‌ی 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 1:5-20
3 Days
I would like to share a thought with you that is fundamental to our lives. It’s from Psalm 1: “Blessed is the man who walks not in the counsel of the ungodly, nor stands in the path of sinners, nor sits in the seat of the scornful.” This verse teaches us about the Christian life, about what it shouldn’t be. But what should it be?
What did Jesus mean when He said the kingdom of heaven was at hand? In this 3-day devotional by Francis Frangipane, you’ll discover what it looks like for the kingdom of heaven to be at work here in our day and age right now, and how God is calling you to be a part of that.
While the Church may be the Bride of Christ, nevertheless, it is still made up of sinful, imperfect people. That means that hurt and pain are inevitable, even from the best of these. But sometimes, the Enemy uses God’s people to spiritually abuse one another. It grieves the heart of the Lord, and yet, He still believes in His bride. Join us on a 3-day journey through Matthew as we discuss where Jesus is when the church really hurts. Written by: Kenzie McCarter
4 Days
The Word encourages us to resist every enemy - even when our enemy is ourselves - and teaches us to receive Jesus’ victory in our lives.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان